"لە یاسای بودجەدا میلاکی هێزەکانی (70) و (80) یەکدەخرێت"

08/03/2021

وەزیرانی دارایی و پێشمەرگە، کۆبونەوەیەکی تایبەت بۆ یەکخستنی میلاکی هێزەکانی (70) و (80)ی هێزی پێشمەرگە ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ دوشەممە، لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئاوات جەناب نوری لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە، بە ئامادەبونی سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیران و چەندین پلەدار و ئەفسەری هێزەكانی پێشمەرگە، گفتوگۆ لەسەر یەکخستنی میلاکی هێزەکانی (70) و (80)ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا.

لە كۆبونەوەكەدا ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری باسی لە گرنگی پرۆژە یاسای بودجەی (2021) كرد و لەو چوارچێوەیەشدا یەكخستی میلاكاتی هێزەكانی (70) و (80) بە گرنگزانی، لەبەرامبەردا شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە هەوڵەكانی هەمو لایەكی بەرز نرخاند تا لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی (2021) میلاكاتی هێزەكانی (70) و (80) دیاری بكرێت و یەكبخرێت.


هەواڵی زیاتر