وەزیری دارایی بڕیارێک بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و خێراکردن و ئەلیکترۆنى کردنى مامەڵە داراییەکان دەردەکات

12/10/2022

وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاڕاستەی گشت وەزارەتەکان کردوە و چەند بڕیارێکی لەبارەی کەمکردنەوەی رۆتین و خێراکردن و بە ئەلیکترۆنیکردنى مامەڵەکان دەردەکات.

بەپێى ئەو نوسراوەى وەزارەتى دارایی کە ئاوات جەناب نوری، واژۆى کردوە؛ پێویست ناکات هیچ کاغەزێك لەلایەن دیوانی وەزارەتەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری بنێردرێت بۆ داواکاری خەرج، تەنها بەشێوەی ئەلیکترۆنی بنێردرێت و "نوسراوی فەرمی وەزیر و بڕیاردەرەکانی وەزارەتەکانی دیکە و بەڵگەنامەکان لەرێگەی سیستمی KFMS سکان و هاوپێچ بکرێت".

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە؛ فەرمانبەرانی خەرجی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری بەمەبەستی پێداچونەوە و وردبینی نوسراەکان چاپ دەکەن، هەر گۆڕانکارییەك روبدات، پێویستە بە ئەلیکترۆنیش بگۆڕدرێت.

هەروەک جەختکراوەتەوە لەوەى؛ بۆ لەمەودوا پێویست ناکات هیچ کاغەزێك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری بۆ لایەنی پەیوەنیدار بنێردرێتەوە، بە ئەلیکترۆنی وەڵامەکەی دەنێردرێتەوە.


هەواڵی زیاتر