بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە: پشتیوانی داواکاری خۆپیشاندەرانی بیارە دەکەین

18/01/2023

بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە رایدەگەیەنێت؛ پشتیوانی داواکاری خۆپیشاندەران دەکەین بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەمی کارەبا و چاککردنی رێگەوبانەکان لەڕێگەی خەرجکردنی داهاتی مەرزی شوشمێ دابینکردنى خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشخانەی ناحیەکە.

حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە لەبارەى داواکارى ئەو هاوڵاتیانەى سنورەکە کە ئەمڕۆ گردبونەوە و داوای جێبەجێکردنی چوار داواکارییان کرد رایدەگەیەنێت؛ گرفتی کارەبا لەسەرانسەری هەرێم هەیە و چارەسەرکردنى لەسەرو دەسەڵاتی ئێمەیە، بەڵام پشتیوانى داواکارییەکە دەکەین و چەندینجاریش لەگەڵ سەروخۆمان قسەمان کردوە بۆ چارەسەری ئەو بابەتە.

سەبارەت بە گرفتی نەخۆشخانەکانیش ئاماژەی بەوەکرد؛ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی گفتوگۆمان کردوە و لەسەرهێڵین، بەڵێنی باشترکردنی خزمەتگوزاری ئەو نەخۆشخانەیەیان پێداوین.


هەواڵی زیاتر