کوێستان محەمەد: ماوەی دوو مانگە موچەی خۆمان لە ئەنجومەنی وەزیران کردوە بە نیوە

13/06/2020

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ماوەی دوو مانگە موچەی خۆیان لە ئەنجومەنی وەزیران کردوە بە نیوە دەشڵێت؛ وەک تیمی بزوتنەوەی گۆڕان بە مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی چونەتە حکومەت و بەرپرسیارن بەرامبەر بە بەڵێنی خۆیان.

کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم لە دیمانەیەکدا لەگەڵ سایتی(سبەی) دەڵێت: لەسەرەتای مانگی تەموز یاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و نابێت موچەی هیچ پلە باڵایەک لە سێ ملیۆن دینار زیاتر بێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە،دەبێت خەڵک بزانێت بزوتنەوەی گۆڕان چوار وەزیری هەیە لەم کابینەی حکومەتدا،بۆیە هەرسێ لایەنەکەی پێکهێنەری حکومەت بە قەبارەی خۆیان بەرپرسیاریەتیان بەردەکەوێت.

سەبارەت بە کارەکانی وەزارەتەکەشی بۆ کەمئەندامان،وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندوە،( 13) هەزار کەمئەنداممان گەڕاندۆتەوە بۆ ناو لیستی موچە کە پێشتر موچەیان بڕدرابوو، هەروەها نزیکەی هەزار کەمئەندامی نویش کە دەبوو تۆماربکرێن.


هەواڵی زیاتر