ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  راگەیەندراوی کۆتایی کۆبونەوەی چوار لایەنەکە
چوار لایەنە سیاسییەکە جەخت لەسەر پشتیوانی داوای رەواکانی خەڵک و دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان بەشێوەیەکی شتارستانیانە و دور لە توندوتیژی دەکەنەوە و حکومەت بە بەرپرس دەزانن لە دابینکردنی موچە و چاککردنی بارو گوزەرانی هاوڵاتیان.

دوابەدوای کۆبونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆی نێوان وەفدی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کە لە بارەگانی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو، هەر چوار لایەنەکە راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ داخوازی و داوای رەوای سەرجەم هاوڵاتیان و موچەخۆران دوپاتکردەوە و جەختیان لەسەر مافی هاوڵاتیان و دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان بەشێوەیەکی شارستانی و بێ توندوتیژی و بەلاڕێدا نەبردنی، کردەوە.

ئەو لایەنە سیاسییانە؛ حکومەتی هەرێمیان بە بەرپرسی دانا لە دابینکردنی موچە و چاککردنی باری گوزەرانی هاوڵاتیان و بەپێویستی دەزانن کە حکومەت پەلە بکات لە جێبەجێکردن و راپەڕاندنی ئەرکەکانی.

25/09/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 7
ژماره‌ی بابه‌ت