ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  راگه‌یه‌ندراوی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ یادی‌ كوده‌تاكه‌ی‌ 12ی‌ ئۆكتۆبه‌ردا
(12)ی ئۆكتۆبه‌ر، رۆژێكی دیکەیە لە رۆژه‌ ره‌شه‌كانی مێژوی حوكمڕانی دوای راپه‌ڕین، بەڵام هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌؛ پارتی بیه‌وێت له‌ رێگه‌ی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ ناجۆرانه‌وە سیستم و عه‌قڵی داسه‌پێنراوی حیزبه‌كه‌ی خۆێ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا بسه‌پێنێت، ئەوە بەشێکە لە بەیاننامەى فراکسیۆنى گۆڕان لە ساڵیادى "کودەتا"کەى سەر پەرلەمان لەلایەن پارتیەوە.

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان لەو بەیاننامەیەدا کە ئەمڕۆ (12)ی ئۆكتۆبه‌ر بڵاوى کردەوە، ئاماژەى بەوە کردوە؛ دوای راپه‌ڕین جگه‌ له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ خاڵی پرشنگدارن، له‌و كاته‌وه‌ گه‌نده‌ڵی و كه‌موكورتی و پێشێلكردنی یاسا، نه‌پاراستنی مافی مرۆڤ، سه‌ركوتكردنی ئازادیه‌كان و ساخته‌ كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واوی جو‌مگه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی داگیر كردوه‌.

پییوایە؛ سه‌رباری ئه‌م خراپه‌كاریانه‌، (12)ی ئۆكتۆبه‌ر بوه‌ رۆژێكی تر له‌ رۆژه‌ ره‌شه‌كانی مێژوی حوكمڕانی دوای راپه‌ڕین، به‌و پێیه‌ی یاسا و دیموكراتی له‌م رۆژه‌دا، تا دوا ئه‌ندازه‌ی خۆی ئه‌تك كران کە ئەوە "جگه‌ له‌ كوده‌تا، هیچ پێناسه‌یه‌كی تر هه‌ڵناگرێت".

فراکسیۆنى گۆڕان هۆکارەکانى "كوده‌تا"کەى پارتی بۆ سەغڵەتى پارتى به‌ پێكهاته‌ و كاره‌كانی ئه‌م خوله‌ى پەرلەمان و  یاسا و بڕیار و چاودێریەکانى گەڕاندونەتەوە بەوپێیەى؛ پارتى نه‌یده‌توانی وه‌ك خوله‌كانی تر زۆرینه‌ دروست بكات و هه‌رچی بیه‌وێت به‌ ویستی خۆی له‌ په‌رله‌مان تێی بپه‌ڕێنێ و دەڵێت: "له‌سه‌رو هه‌مویانەوە، ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌ستی بۆ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم برد، كه‌ بوه‌ هۆی هه‌ڵماڵینی روی راسته‌قینه‌ی پارتی".

هەروەک ئاماژەى بە دەرهاویشتەکانى "كوده‌تا"که‌کردوە کە بوەهۆى؛  تێكدانی ئاشته‌وایی نیشتمانی و یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد ده‌ست ئاوه‌ڵاکردنى زیاتر بۆ چه‌ندین كاری نایاسایی لەوانە بڕینى موچه‌ و قوتی خه‌ڵك و بێ به‌ها كردنى ده‌نگی هاوڵاتیان دەشڵێت:"بۆیە ئه‌ركی هه‌مو هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و فراكسیۆنه‌كانیانه‌ كه‌هه‌وڵی رۆشنتر و جدیتر بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی بده‌ن".
12/10/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 7
ژماره‌ی بابه‌ت