ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  (كۆبونەوەكە ئیجابی بو)
"كۆبونەوەكە ئیجابی بو" ئەمە قسەی یەكێك لەو كەسانەیە كە ئێوارەی ئەمڕۆ بەشداری كۆبونەوەی وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا.

لە كەشوهەوایەكی ساردوسڕدا، ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان كەشێكی گەرموگوڕی سیاسی پەخۆیەوە بینی، دوای زیاتر لە ساڵێك ساردوسڕی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی پەیوەندی نێوان هەردو هێزی براوەی یەكەم‌و دوەمی هەڵبژاردن (بزوتنەوەی گۆڕان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان)، ئەو دو لایەنە دیداریان كرد. 

لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان بە لەئامێزگرتنی یەكترو پێشوازییەكی گەرموگوڕ، گفتوگۆو كۆبونەوەی خۆیان لەگەڵ وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستپێكرد. 

كۆبونەوەكە چەند سەعاتێكی خایاند، تێیدا باس لە زۆر پرس كرا، گرنگترینیان پێشنیازەكانی مەسعود بارزانی بو بۆ لایەنە سیاسییەكان.

وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بزوتنەوەی گۆراِنیان راگەیاندوە" ئەوان وەك پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی جێبەجێكردنی ئەو پێشنیازانەن، بزوتنەوەی گۆڕانیش لە وەڵامدا داوای لە وەفدەكە كردوە لەسەر میكانزمی جێبەجێكردنی ئەو پێشنیازانەی بارزانی، پارتی بە پرۆژە وەڵامیان بداتەوە".

ئیسماعیل نامیق ئەندامی وەفدی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) ئاشكرایكرد" ئەوان هیچ پرۆژەیەكیان نەخستوەتە بەردەم وەفدی پارتی، بەڵكو چاوەڕێ دەكەن پارتی پرۆژەی خۆی هەبێت بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی پێشنیارەكانی بارزانی". 

چاوی راگەیاندن‌و هێزو لایەنە سیاسییەكان، تەنانەت نوێنەری وڵاتانیش لەسەر كۆبونەوەی نێوان پارتی‌و گۆڕانە، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە ئەو دولایەنە خاڵی ناكۆكیان هەیە لەسەر سیستمی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان.
20/12/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 7
ژماره‌ی بابه‌ت