ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  پێشنیازی‌ هه‌ڵسوڕاوه‌كان له‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ تاوتوێ ده‌كه‌ین
د. شۆڕش حاجی‌ وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند: ئه‌و پێشنیازانه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاوی‌ دیاری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بڵاویان كردوه‌ته‌وه‌ له‌ جڤاتی‌ نیشتمانی تاوتوێی‌ ده‌كه‌ن.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان)، د.شۆڕش حاجی‌ وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند: هه‌ر راو پێشنیازێك له‌لایه‌ن هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕانه‌وه‌ بۆ به‌ژه‌وه‌ندیی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و سه‌رخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ بێت، به‌ هه‌ند وه‌ریده‌گرن.

ده‌رباره‌ی‌ ئەو بابەتی‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك هه‌ڵسوڕاوی‌ دیاری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ پێشنیاز كراوه‌، رایگه‌یاند: ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ تاوتوێده‌كه‌ن.

رۆژی هەشتی ئەم مانگە ژمارەیەک هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە یاداشتێکدا کە ئاراستەی رای گشتی و جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان کردبو، داوایان کرد چاره‌نوسی‌ رێکكه‌وتنی‌ سیاسی‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

ئەو هه‌ڵسوڕاوانه‌ی‌ گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نن: نزیكه‌ی‌ هه‌شت مانگ به‌سه‌ر ئیمزاكردنی‌ ئه‌و رێکكه‌وتنه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام یه‌ك خاڵیشی‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و رۆژ به‌ رۆژ دۆخی‌ دارایی و پرۆسه‌ی‌ حكومڕانی‌ به‌ره‌وخراپتر ده‌چێت و گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌مو ئاسته‌كاندا به‌ تایبه‌ت له‌ بواری‌ نه‌وتدا به‌رده‌وامه‌.
10/01/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت