ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  وتەبێژی گۆڕان: قسەکانی کاکە حەمە تۆمەت بەخشینەوەیە
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، وەڵامی لێدوانێکی محەمەدی حاجی مەحمود دەداتەوە و رایدەگەیەنێت: ئەو قسانەی کاکە حەمە بە تۆمەت بەخشینەوە و هەڵگێڕانەوەی راستییەکان ‌و خۆڵکردنەچاوی خەڵکی کوردستان دەزانین‌ و رایدەگەیەنین کە ئەو قسانە دورن لە راستییەوە. 

وتەبێژی گۆڕان داوا لە کاکە حەمە دەکات لە ماوەی دو رۆژدا هەر بەڵگەیەکی لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان‌ هەیە وەک ئەوەی وتویەتی بیخاتەڕو، یان بەفەرمی داوای لێبوردن لە بزوتنەوەی گۆڕان بکات.


رونکردنەوەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە

دوێنێ کاک محەمەدی حاجی مەحمود لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی دەنگی ئەمریکا رایگەیاندوە، کە  دوای پێکهێنانی ئەم کابینەی بنکە فراوانە، هەر پێنج حیزبەکە پێنج کۆمپانیای نەوتیان دامەزراند و بونە خاوەنی پاڵاوگەی نەوت‌و ئاگادار و شەریکی داهاتی نەوتیشن. ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان ئەو قسانەی کاکە حەمە بە تۆمەت بەخشینەوە و هەڵگێڕانەوەی راستییەکان‌ و خۆڵکردنەچاوی خەڵکی کوردستان دەزانین ‌و رایدەگەیەنین کە ئەو قسانە دورن لە راستییەوە. 

بۆیە داوا لە کاکە حەمە دەکەین لە ماوەی دو رۆژدا هەر بەڵگەیەکی لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان‌ هەیە وەک ئەوەی وتویەتی بیخاتەڕو، یان بەفەرمی داوای لێبوردن لە بزوتنەوەی گۆڕان بکات. بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەری دەگرینە بەر.

د. شۆڕش حاجی
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان
٢٠١٧/١/٣٠
31/01/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 7
ژماره‌ی بابه‌ت