ناوەڕۆکى کۆبونەوەکە
لە كۆبونەوەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان ‌و حەیدەر عەبادیدا كە شەوی رابردو لە سلێمانی ئەنجامدرا، جەخت لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ‌و چارەسەركردنی كێشە داراییەكان ‌و بە دامەزراوەییكردنی پەیوەندییەكانی هەرێم ‌و بەغدا كرایەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر ئەندامی وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى راگەیاند؛ لەكۆبونەوەكەدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێك كرا لەسەرو هەمویانەوە پرسە ئەمنی ‌و ئابورییەكان.

ئاماژەى بەوەشکرد؛ لەبارەی شەنگالەوە، عەبادی تەئكیدی كردوەتەوە لەئێستادا نایانەوێت بەرەیەكی دیکەى شەڕ لە عێراقدا بكرێتەوە‌ و پێویستە هەمو پرسەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن.
08/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .