سەرۆکى پەرلەمان: خۆ رێکخستنەوە گرنگترە
سەرۆکی پەرلەمانی رایگەیاند دەبێت ئاسانکاری بکرێت بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە کوردستان و خۆمان بۆ قۆناغی دوای داعش رێکبخەینەوە.

د.یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە چوارچێو بەشداریی لە پێنجەمین دیداری سلێمانیدا بە لێدوانێک بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگەیاند؛ کوبونەوە گفتوگۆی لایەنەکانی کوردستان وناوچەکە گرنگە و دەبێت ئاسانکاریی بکرێت بۆ ئەو جۆرە گفتوگۆ و دیدارانە لە هەرێم.

وتیشی: "رێكخستنی‌ ئه‌و جۆره‌ دیدارانه‌ زۆر گرنگه‌، كه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێم ‌و عێراق ‌و ناوچه‌كه‌ كۆبکاتەوە‌ و پێویستە رێوشوێنه‌كانی‌ گفتوگۆكردن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاسان بكرێن".

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاماژه‌ی‌ به‌وەدا کە روبه‌روبونه‌وه‌ی‌ تیرۆر پرسێكی‌ گرنگه‌، به‌ڵام لەوە گرنگتر، خۆڕێكخستنه‌وه‌یه‌ بۆ قۆناغی‌ دوای‌ شه‌ڕی‌ داعش.
08/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .