باڵیۆز و كونسوڵی‌ روسیا سه‌ردانی‌ گۆڕان دەکەن
بۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی‌ بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و عێراق، وه‌فدێكی‌ حكومه‌تی‌ روسیا سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات. 

وەفدێكی‌ حكومه‌تی‌ روسیا كه‌ پێكهاتبون له‌ مه‌كسییم مه‌كسیمۆڤ باڵیۆزی‌ روسیا له‌ عێراق و ڤیكتۆر سیماكۆڤ كونسوڵی‌ روسیا له‌ هه‌ولێر، بە یاوەری ئاسۆ جه‌نگی‌ نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ روسیا، سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد له‌ سلێمانی‌ و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د تۆفێق ره‌حیم رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ هه‌رێم‌ و په‌یوه‌ندی‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ‌و قه‌یرانی‌ دارایی كرا و گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و روسیا.
10/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .