جڤاتی‌ گشتی‌ و جڤاتی نیشتمانی كۆده‌بنه‌وه‌
بۆ تاوتوێ كردنی‌ بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و ئاڵۆزییه‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ شه‌نگال، سبه‌ینێ جڤاتی‌ گشتی‌ ‌و رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوش جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌.

جه‌مال حاجی‌ محه‌مه‌د، سكرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: هه‌ردو كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ ‌و جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبونه‌وه‌ی‌ ئاسایی مانگانه‌یه‌ و تێیاندا گفتوگۆده‌كرێت له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌وانه‌ بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و ئاڵۆزییه‌كانی‌ ئه‌مدوایه‌ی شه‌نگال و ده‌ستێوه‌ردانی‌ وڵاتانی‌ ئیقلیمی له‌كاروباری‌ ناوخۆیی هه‌رێم .

سكرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ ئاشكرای كرد؛ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتو ده‌بێت.
16/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .