وەفدێکی (UN) لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە
وه‌فدێكی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات و ره‌وشی‌ سیاسی‌ هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ جوانه‌ نه‌یسن، راوێژكاری‌ باڵای‌ سیاسی‌ نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتوه‌كان، سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ له‌ سلێمانی‌ كرد و له‌گه‌ڵ د.ئیسماعیل نامیق، رێكخه‌ری‌ ژوری‌ یاسایی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبۆوه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ره‌وشی‌ سیاسی‌ هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێكرا، هاوكات تیشك خرایه‌ سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی‌ كه‌ به‌رۆكی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ گرتوه‌.

هاوکات رێكخه‌ری‌ ژوری‌ یاسایی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دید و تێروانینی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌كان بۆ وه‌فده‌كه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان خسته‌رو.

لای خۆیشییەوە راوێژكاری‌ باڵای‌ سیاسی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند: له‌ سه‌ردانه‌كانیان بۆلای‌ لایه‌نه‌كان له‌ هه‌رێم داوایانكردوه‌ چاره‌سه‌رێكی‌ گونجاو بۆ ده‌رچونی‌ هه‌رێم لەو چه‌قبه‌ستوییه‌ی‌  ئێستا بدۆزرێته‌وه‌.
16/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .