جڤاتی‌ گشتی‌ دۆخی‌ هه‌رێم ‌و شه‌نگال تاوتوێ ده‌كات
بۆ تاوتوێ كردنی‌ بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و ئاڵۆزییه‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ شه‌نگال و له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی‌ هه‌رێم، جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ كۆبونه‌وه‌دایه.

 د.ره‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان تایبه‌ته‌ به‌ له‌شكركێشی‌ سوپای‌ توركیا بۆ ناو خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، هاوكات گفتوگۆش ده‌كه‌ن له‌باره‌ی‌ ئاڵۆزییه‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ شه‌نگال‌ و مه‌ترسییه‌كانی‌ هه‌ڵگیرساندنی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ له‌و ناوچانه.

سه‌رۆكی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند: ته‌وه‌رێكی‌ دیکەی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پرۆژه‌ی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ ئاماده‌كراوه.

هاوكات باس له‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌ و هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كرێت به‌ تایبه‌ت په‌یوه‌ندی‌ سیاسی نێوان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان.

بریاره‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتو بۆ تاوتوێ كردنی‌ راسپارده‌كانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، جڤاتی‌ نیشتمانی‌ كۆبێته‌وه.‌

16/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .