جەلال جەوهەر، گۆڕان بڕوای تەواوی بە گفتوگۆ هەیە

رێكخەری ژوری حكومەت‌ و پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ تا حیزبی سیاسی هێزی چەكداری هەبێت بڕوای بە گفتوگۆی راستەقینە نابێت. 

یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان سەر قاڵی پرۆژەیەكە بۆ هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بەمەبەستی لێكنزیكبونەوە بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێم بە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ، بۆ ئەو مەبەستە وەفدەكەی یەكێتی پەرلەمانتاران سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لەگەڵ هەریەك لە عومەر سەید عەلی ‌و جەلال جەوهەری رێكخەری ژوری حكومەتی پەرلەمانی گۆڕان كۆبونەوە.

جەلال جەوهەری رێكخەری ژوری حكومەت‌ و پەرلەمان  لەلێدوانێكیدا بۆ (تۆڕى میدیاى گۆڕان) رایگەیاند؛ بە وەفدی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستانیان وتوە؛ بزوتنەوەی گۆڕان وەك هێزێكی سیاسی كۆمەڵایەتی مەدەنی بڕوای تەواویان بە گفتوگۆ هەیە بۆ چارەسەری كێشەكان.

دەشڵێت: "تا حیزبی سیاسی هێزی چەكداری هەبێت بڕوای بە حیواری راستەقینە نابێت".

17/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .