شوعله‌ عه‌لی‌ هاوسه‌ری‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ سلێمانی كۆچی‌ دوایی كرد
به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ خاتوو شوعله‌ عه‌لی‌ خێزانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ نه‌خۆشیه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ سلێمانی‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

شوعله‌ عه‌لی‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌ری‌ سلێمانی‌ له‌دایك بووه‌, دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا پێكده‌هێنێت، به‌شداری‌ له‌ هه‌موو وێستگه‌كانی‌ خه‌باتی‌ شار و شاخدا كردووه‌, له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا خاوه‌نی‌ چه‌ندین شه‌هید و قوربانییه‌ و به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ كۆچی‌ دواییكرد و بڕیاره‌ کاتژمێر ٤ تەرمی خاتوو شوعله‌ عه‌لی‌ لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلییەوە بەرەو گۆڕستانی شەهیدان لە سلێمانی بەڕیدەکرێت و دەنێژرێت.


شوعله‌ عه‌لی‌ خێزانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌

له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ ناوداری‌ شاری‌ سلێمانییه‌.

خاوه‌نی‌ دوو برای‌ شه‌هیده‌ به‌ناوه‌كانی‌  شوان و شێركۆ

ساڵی‌ 1981 ژیانی‌ هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا پێكهێناوه‌.

له‌ هه‌موو وێستگه‌كانی‌ خه‌باتی‌ شاخ و شاردا شانبه‌شانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا كاری‌ كردووه‌.

خاوه‌نی‌ 2 كوڕو كچێكه‌ به‌ناوه‌كانی‌  چیا و نما و چرا

به‌ره‌به‌یانی‌ 17 ئازاری‌ 2017 له‌ سلێمانی‌ به‌هۆی‌ نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد.
17/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .