مام جه‌لال پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات
مام جه‌لال، پرسەنامەیەک ئاراستەی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتو شوعلەی هاوسەرییەوە.

دەقی پرسەنامەکە
به‌ ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه‌
برای به‌ڕێزو خۆشه‌ویست كاك نه‌وشیروان

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی خوشكی به‌ڕێزمان شوعله‌ خانم پێگه‌یشت، بۆ ئه‌و خه‌مه‌تان پرسه‌و ماته‌مینی قوڵی خۆمتان پێده‌گه‌یه‌نم و له‌ناخه‌وه‌ هاوبه‌شی خه‌متانم.

ئه‌م خوشكه‌ سه‌لاره‌ جگه‌له‌وه‌ی له‌ خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌رو شۆڕشگێڕیش بوه‌ كه‌ دو برای قاره‌مانی شه‌هیدی رێگای رزگاری و دیموكراسیین، بۆ خۆیشی له‌ خه‌بات و تێكۆشاندا به‌شداری كردوه‌ روبه‌ڕوی راوه‌دونان و ناخۆشی و چه‌رمه‌سه‌رییه‌كان بوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی داموده‌زگاكانی رژێمی دیكتاتۆریی له‌ناوچو، له‌ وێستگه‌كانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیشدا هه‌میشه‌ لای ئێمه‌مانان ئه‌و خوشكه‌ سه‌لارو دڵسۆزو سه‌نگینه‌ بوه‌ كه‌ جێگه‌ی رێزو خۆشه‌ویستی بوه‌، بۆیه‌ له‌ده‌ستدانی ناوه‌ختی جێگه‌ی خه‌م و دڵته‌نگی هه‌موانه‌.

له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه‌ گیانی شوعله‌ خان به‌ به‌هه‌شتی نه‌مران شادبكات، ئۆقره‌یی و خۆڕاگریش به‌ ئێوه‌و یه‌ك به‌یه‌كی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌رتان و خزمان و دۆستانتان ببه‌خشێت، ئه‌وه‌ دوایین خه‌م و دڵته‌نگیتان بێت.

انا للـه‌ و انا الیه‌ راجعون
برای دڵسۆزتان
مام جه‌لال
18/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .