ژیاننامەو کۆمەڵێک وێنەی خاتو شوعلە لە شار و لە شاخ
شوعله‌ عه‌لی‌ خێزانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌.

له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ ناودار و نیشتیمانپه‌روه‌ری‌ شاری‌ سلێمانییه‌.

له (22/2/1955 ) ‌له‌گه‌ڕه‌كی‌ سه‌رشه‌قامی‌ سلێمانی‌ له‌دایك بوه‌.

قۆناغی‌ سه‌ره‌تایی‌ و ناوه‌ندیی‌ و ئاماده‌یی‌ له‌ سلێمانی‌ ته‌واوكردوه‌.

ده‌رچوی‌ كۆلێژی‌ كارگێڕی‌ و ئابوری‌ زانكۆی‌ سلێمانییه‌.

ساڵی‌ (1977) په‌یوه‌ندی‌ به‌ رێكخستنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ره‌نجده‌رانه‌وه‌ كردوه‌.

خاوه‌نی‌ دو برای‌ شه‌هیده‌ به‌ناوه‌كانی‌ شوان و شێركۆ، كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ شۆڕشی‌ نوێدا و له‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ و خه‌باتی‌ رێكخستنی‌ شاردا شه‌هید بون. شه‌هید شوان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێیدا له‌ گوندی‌ قازانقایه‌ شه‌هید بوه‌. شه‌هید شێركۆش له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ له‌لایه‌ن رژێمی‌ به‌عسه‌وه‌ شه‌هید كرا.

ساڵی‌ (1981) هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا كردوه‌.

له‌ هه‌مو وێستگه‌كانی‌ خه‌باتی‌ شاخ و شاردا شانبه‌شانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا كاری‌ كردوه‌.

خاوه‌نی‌ دو كوڕو كچێكه‌ به‌ناوه‌كانی‌ (نما و چیا و چرا).

به‌ره‌به‌یانی‌ (17)ی ئازاری‌ (2017) له‌ سلێمانی‌ به‌هۆی‌ نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

18/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .