مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتی‌ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات
مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتی‌ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات.

ده‌قی پرسەنامەکە
 به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان:
به‌داخ و كه‌سه‌رێكی‌ زۆره‌وه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ سه‌عید هاوسه‌ری‌ به‌ڕێزتمان پێگه‌یشت، به‌ناوی‌ هه‌ڤاڵانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتی‌ نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێزتان و كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی‌ تێكۆشه‌ر عه‌لی‌ سه‌عید باوكی‌ خاتو شوعله‌ ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی‌ خه‌متانین.

خاتو شوعله‌ هاوڕێی‌ رۆژانی‌ سه‌ختی‌ خه‌باتی‌ ئێوه‌ بو، ژنه‌ تێكۆشه‌رێكی‌ خۆڕاگربو، دو برای‌ له‌ رێگای‌ كوردایه‌تیدا شه‌هیدبون و له‌ ژیانیدا توشی‌ دژواری‌ و نه‌هامه‌تیی زۆر بوه‌وه‌، له‌ده‌ستدانی‌ مایه‌ی‌ ئه‌سه‌فه‌، ئومێده‌وارین ئه‌مه‌ دوا ناخۆشیتان بێت و رۆحی‌ خاتو شوعله‌ش بۆ هه‌میشه‌ شاد بێت..
له‌گه‌ڵ رێزدا...
مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان
17- 3- 2017
18/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .