د.فوئاد مه‌عسوم پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات

به‌ ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه‌
برای به‌ڕێزم كاك نه‌وشیروان مسته‌فا
رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی ناواده‌ی خوشكی به‌ڕێزمان شوعله‌ خانم پێگه‌یشت.
بۆ ئه‌و خه‌مه‌ قورسه‌ له‌ناخه‌وه‌ به‌شداریی خه‌متان ده‌كه‌م و پرسه‌و هاوخه‌میی قوڵی خۆم ئاڕاسته‌ی  یه‌ك به‌یه‌كی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌م.
به‌ڕاستی شوعله‌ خان سه‌رباری سه‌ختی و دژوارییه‌كانی خه‌بات، دۆستایه‌تی و میوان نه‌وازیی  فه‌رامۆش نه‌ده‌كردو هه‌ر خوشكێكی دڵسۆزو هه‌ڤاڵ دۆست و میوان نه‌واز بووه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ جێگه‌ی رێزو ته‌قدیری هه‌ڤاڵه‌كانتان بووه‌ له‌ هه‌موو وێستگه‌كاندا.
كۆچی ناوه‌ختی ئه‌م خوشكه‌ به‌ڕێزه‌مان هه‌مومانی دڵگران كردو به‌رده‌وام دڵمان لاتانه‌.
داوای به‌زه‌یی و سۆزی په‌روه‌ردگار بۆ گیانی شوعله‌ خان ده‌كه‌ین، سه‌بوریی و ئۆقره‌ییش به‌ ئێوه‌و كچ و كوڕه‌كان و دۆستان و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌رتان ببه‌خشێت، ئه‌وه‌ دوایین ناخۆشی و خه‌متان بێت، هه‌ر سه‌رفراز بن.

انا للـه‌ و انا الیه‌ راجعون...

براتان
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆمار
18/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .