جەعفەر ئیمینکی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات

جه‌عفه‌ر ئیمینكی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:

به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی‌ زۆره‌وه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی‌ شوعله‌ خانی‌ هاوسه‌ری‌ به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان ئاراسته‌ی‌ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز و كه‌سوكاری‌ خوالێخۆشبو ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی‌ غه‌متانین، له‌خوای‌ گه‌وره‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌ خوالێخۆشبو به‌ به‌هه‌شتی‌ به‌رینی‌ خۆی‌ شاد بكات و سه‌بوری‌ و دڵنه‌وایی‌ به‌هه‌مو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون
 جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكی‌ 
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
18/3/2017

18/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .