کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دواخرا
كۆبونه‌وه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، كه‌ بڕیار بو ئه‌مڕۆ شەممە ئه‌نجام بدرێت، به‌هۆی‌ كۆچی‌ دوایی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌، هاوسه‌ری‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، دواخرا. 

شاخه‌وان شه‌هید ره‌ئوف، ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ وه‌كو جڤات پێیان باشبوه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ شەممە دوابخرێت، چونكه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ خاتو شوعله‌ هاوسه‌ری‌ نه‌وشیروان مسته‌فایه‌، ژنێكی‌ خه‌باتكار ‌و له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ شۆڕشگێڕ ‌و خاوه‌نی‌ دو برای‌ شه‌هیده‌.

شوعله‌ عه‌لی‌، هاوسه‌ری‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌‌و له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ ناودار و نیشتیمانپه‌روه‌ری‌ شاری‌ سلێمانییه‌ و به‌ره‌به‌یانی‌ (17) ئازاری‌ (2017) له‌ شارى سلێمانی‌ و به‌هۆی‌ نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد.
18/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .