نوری مالیكی پرسەنامەیەك ئاراستەی نەوشیروان مستەفا دەكات
نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق، بەهۆى كۆچی دوایی خاتو "شوعلە عەلی" پرسەنامەیەك ئاراستەی نەوشیروان مستەفا دەكات.

دەقی پرسەنامەکە:
برای بەرێزم كاك نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان 
بە خەمێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتو شوعلە عەلی سەعید، هاوسەری بەڕێزتانمان پێگەیشت
هاوبەشی خەمتانین و داوا لە خوای گەورە دەكەین شوێنی بەهەشتی بەرین بێت، سەبر و ئارامیش ببەخشێت بە خۆتان و خێزانە بەرێزەكەتان و دور بن لە هەمو ناخۆشییەك.نوری مالیكی - جێگری سەرۆك كۆماری عێراق
18/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .