د. عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات
د. عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ جیهانی‌ زانایانی‌ مسوڵمان، له‌پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی‌ لە نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات بەهۆی كۆچی‌ دوایی‌ (شوعله‌ عه‌لی‌) خێزانی‌.

ده‌قی‌ پرسه‌نامه‌كه‌
بسم الله الرحمن الرحیم
{كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ * وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ}
به‌ڕێز/ كاك نه‌وشیروان مسته‌فا
رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
بابه‌ت: پرسه‌نامه‌
به‌ناوی‌  خۆم و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ رێكخراوی‌ رابیته‌ی‌ ئیسلامی‌ كورده‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان راده‌گه‌یه‌نین به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ هاوژینتان  خاتوو (شوعله‌ عه‌لی‌)، داوا له‌خوای‌ گه‌وره‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ریزی‌ راستگۆیان و شه‌هیداندا  حه‌شری‌ بكات و جێگه‌ی‌ فیرده‌وسی‌ باڵا بێت. خوای‌ گه‌وره‌ سه‌بوری‌ بنه‌ماڵه‌كه‌تان و هه‌مو لایه‌ك بدات و دوا ناخۆشی‌ هه‌مو لایه‌ك بێت.

{ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ }

پرۆفیسۆر د. عه‌لی‌ شێخ محی‌ الدین قه‌ره‌داغی‌
سه‌رۆكی‌ رابیته‌ی‌ ئیسلامی‌ كورد و
ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ جیهانی‌ زانایانی‌ مسوڵمان
18-3-2017
18/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .