پرسەنامەی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كۆچی دوایی خاتو شوعله‌
پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كۆچی دوایی خاتو (شوعله‌ عه‌لی) پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی (نه‌وشیروان مسته‌فا) رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەکات.

دەقی پرسەنامەکە..
 به‌ڕێز (نه‌وشیروان مسته‌فا) رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتو (شوعله‌ عه‌لی)ی هاوسه‌ری به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
خاتو (شوعله عه‌لی)‌هاوڕێی رۆژانی سه‌ختی خه‌باتی ئێوه‌ بو، له‌و رێبازه‌دا دو برای ئازیزی به‌نیشتیمان به‌خشی و مه‌ینه‌تی و نه‌هامه‌تی زۆری چه‌شت.
له‌ خوای مه‌زن نزا ده‌كه‌ین كۆچكردو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بوری ئێوه‌ی به‌ڕێز و خانه‌واده‌كه‌ی بداته‌وه‌.

د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم 
پارێزگاری كه‌ركوك
18/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .