پرسه‌نامه‌ی محەمەدی حاجی مەحمود بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا
محه‌مه‌د حاجی‌ مه‌حمود، سكرتێری‌ حیزبی‌ سوسیالیست دیموكراتی‌ كوردستان بۆ‌ كۆچی‌ دوایی‌ خاتو "شوعله‌ عه‌لی‌" پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات.

دەقی پرسەنامەکە..
برای به‌ڕێزم كاك نه‌وشیروان مسته‌فا  
سڵاو رێز  ...
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتو (شوعله‌ عه‌لی)ی هاوسه‌ری به‌ڕێزتانم پێگه‌یشت، به‌شداری غه‌م و ناخۆشیتانم و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزت و بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م له‌ یه‌زدان داواكارم كۆچكرد و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی هه‌مو لایه‌ك بدات و دواناخۆشی بەڕێزتان بێت.

له‌گه‌ڵ رێزمدا...
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود
18/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .