نوێنه‌ری‌ مه‌سعود بارزانی‌ به‌شداری‌ له‌ پرسه‌ی‌ شوعله‌خان دەکات
ئه‌دهه‌م بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ له‌ سلێمانی‌، به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ مه‌سعود بارزانی‌ به‌شداری‌ له‌ پرسه‌ی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ هاوسه‌ری‌ نه‌وشیروان مسته‌فا كرد ‌و سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ كۆچكردو كرد ‌و هیوای‌ خواست دوا ناخۆشیان بێت.

ئەدهەم بارزانی، دوای بەشداریی کردنیان لە پرسەکە لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: بە نوێنەرایەتی مەسعود بارزانی بەشداریی پرسەی خاتو شوعلە عەلی-مان کردوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوا لێخۆش بو، هەروەها سەرەخۆشیی لە بەڕێز نەوشیروان مستەفا دەکەین، هیواداراین ئاخیر ناخۆشی بێت و جێگای خوا لێخۆش بو بەهەشتی بەرین بێت، هاوخەمین لەگەڵ بنەماڵەکەی.
18/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .