هادی‌ عامری‌ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات
هادی‌ عامری‌، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ رێكخراوی‌ به‌در به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ پرسه‌نامه‌یه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا كردوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ هاوسه‌ری‌ نه‌وشیروان مسته‌فا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ گه‌لی‌ كورد و به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌م، داواكارم له‌ خوای‌ گه‌وره‌ ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی‌ خۆی‌ بڕژێنێت به‌سه‌ر خوالێخۆشبودا و ئارامیش به‌ خوشك و برایانی‌ كورد ببه‌خشێت و قه‌ره‌بویان بكاته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ساته‌دا.

هادی‌ عامری‌
ئه‌مینداری‌ گشتی‌ رێكخراوی‌ به‌در

18/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .