به‌رهه‌م ساڵح، شوعله‌خان ئافره‌تێكی‌ میهره‌بان و تێكۆشه‌ر بو‌
به‌رهه‌م ساڵح، جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، به‌شداری‌ له‌ پرسه‌ی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ كرد ‌و له‌ لێدوانێكیدا  بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند: شوعله‌ خان ئافره‌تێكی‌ میهره‌بان و تێكۆشه‌ر بوه ‌‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆم ئاراستی‌ به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا و خانه‌واده‌كه‌ی‌ ده‌كه‌م.

وتیشی‌ :"شوعله‌ خان جگه‌ له‌وه‌ی‌ هاوسه‌ری‌ به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران بوه‌ هاوكات ژنێكی‌ میهره‌بان و له‌ خانه‌واده‌یه‌كی‌ كورد په‌روه‌ری‌ سلێمانی‌ بوه‌".
19/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .