پرسەنامە و هاوخەمى بۆ کۆچى دوایى خاتو شوعلە عەلى
دواى کۆچى دوایى تێکۆشەر و خوشکى شەهید خاتو شوعلە عەلى، هاوسەرى نەوشیروان مستەفا رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان، ژمارەیەکى بەرچاو لە کەسایەتیە سیاسیەکان و بەرپرسانى حکومى و حیزبى و لایەنە سیاسیەکانى هەرێم و بەغدا و ناوچەکە پرسە نامە ئاڕاستەى نەوشیروان مستەفا دەکەن.

دەقى پرسەنامەکان:

 

مام جه‌لال
به‌ ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده ‌و میهره‌بانه‌وه‌
برای به‌ڕێزو خۆشه‌ویست كاك نه‌وشیروان

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی خوشكی به‌ڕێزمان شوعله‌ خانم پێگه‌یشت، بۆ ئه‌و خه‌مه‌تان پرسه‌و ماته‌مینی قوڵی خۆمتان پێده‌گه‌یه‌نم و له‌ناخه‌وه‌ هاوبه‌شی خه‌متانم.

ئه‌م خوشكه‌ سه‌لاره‌ جگه‌له‌وه‌ی له‌ خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌رو شۆڕشگێڕیش بوه‌ كه‌ دو برای قاره‌مانی شه‌هیدی رێگای رزگاری و دیموكراسیین، بۆ خۆیشی له‌ خه‌بات و تێكۆشاندا به‌شداری كردوه‌ روبه‌ڕوی راوه‌دونان و ناخۆشی و چه‌رمه‌سه‌رییه‌كان بوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی داموده‌زگاكانی رژێمی دیكتاتۆریی له‌ناوچو، له‌ وێستگه‌كانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیشدا هه‌میشه‌ لای ئێمه‌مانان ئه‌و خوشكه‌ سه‌لارو دڵسۆزو سه‌نگینه‌ بوه‌ كه‌ جێگه‌ی رێزو خۆشه‌ویستی بوه‌، بۆیه‌ له‌ده‌ستدانی ناوه‌ختی جێگه‌ی خه‌م و دڵته‌نگی هه‌موانه‌.

له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه‌ گیانی شوعله‌ خان به‌ به‌هه‌شتی نه‌مران شادبكات، ئۆقره‌یی و خۆڕاگریش به‌ ئێوه‌و یه‌ك به‌یه‌كی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌رتان و خزمان و دۆستانتان ببه‌خشێت، ئه‌وه‌ دوایین خه‌م و دڵته‌نگیتان بێت.

إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ 

برای دڵسۆزتان
مام جه‌لال

--

د. فوئاد مه‌عسوم
به‌ ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده ‌و میهره‌بانه‌وه‌ 
برای به‌ڕێزم كاك نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی ناواده‌ی خوشكی به‌ڕێزمان شوعله‌ خانم پێگه‌یشت. 

بۆ ئه‌و خه‌مه‌ قورسه‌ له‌ناخه‌وه‌ به‌شداریی خه‌متان ده‌كه‌م و پرسه‌و هاوخه‌میی قوڵی خۆم ئاڕاسته‌ی  یه‌ك به‌یه‌كی خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌م. 
به‌ڕاستی شوعله‌ خان سه‌رباری سه‌ختی و دژوارییه‌كانی خه‌بات، دۆستایه‌تی و میوان نه‌وازیی فه‌رامۆش نه‌ده‌كرد و هه‌ر خوشكێكی دڵسۆزو هه‌ڤاڵ دۆست و میوان نه‌واز بوه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ جێگه‌ی رێزو ته‌قدیری هه‌ڤاڵه‌كانتان بوه‌ له‌ هه‌مو وێستگه‌كاندا. 
كۆچی ناوه‌ختی ئه‌م خوشكه‌ به‌ڕێزه‌مان هه‌مومانی دڵگران كرد و به‌رده‌وام دڵمان لاتانه‌.
داوای به‌زه‌یی و سۆزی په‌روه‌ردگار بۆ گیانی شوعله‌ خان ده‌كه‌ین، سه‌بوریی و ئۆقره‌ییش به‌ ئێوه‌و كچ و كوڕه‌كان و دۆستان و خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌رتان ببه‌خشێت، ئه‌وه‌ دوایین ناخۆشی و خه‌متان بێت، هه‌ر سه‌رفراز بن.
إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ 
براتان 
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار 

--
مه‌سعود بارزانی

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان بۆ به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فا
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خوا لێخۆش بو خاتو شوعله‌ عه‌لی سه‌عید هاوژینی به‌رێزتانمان بیست. به‌م بۆنه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ده‌كه‌م. له‌خودای گه‌وره‌ داواكارم جێگه‌ی خوالێخۆشبو به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ 
مه‌سعود بارزانی

--

د. یوسف محه‌مه‌د

به‌ناوی‌ په‌روه‌ردگاری‌ به‌خشنده‌‌ و میهره‌بان
بۆ به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی‌ خاتو "شوعله‌ عه‌لی‌" هاوسه‌ر‌ و هاوخه‌باتتان نیگه‌رانی‌ كردم، خاتو شوعله‌ له‌ژیاندا نمونه‌ی‌ ژنێكی‌ تێكۆشه‌ر‌ و خاكی‌ ‌و پشتیوانێكی‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌نگاو ‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ جه‌نابتان بو.

خۆی‌ ‌و خێزان ‌و بنه‌ماڵه‌ سه‌ر به‌رزه‌كه‌یان، له‌ مێژوی‌ خه‌باتی‌ رزگاریخوازی‌ گه‌له‌كه‌ماندا، نمونه‌ی‌ جوانی‌ نیشتمانی‌ ‌و قوربانیدان بون.

به‌م بۆنه‌ غه‌مناكه‌وه‌، پرسه ‌‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان ئاڕاسته‌ی‌ جه‌نابتان ‌و خێزان ‌و كه‌سوكاری‌ خاتو "شوعله‌" ده‌كه‌ین، داواكارین له‌خوای‌ میهره‌بان دوا ناخۆشیتان بێت.

إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ 
د.یوسف محه‌مه‌د 
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
********


نێچیرڤان بارزانی

ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دواییی خاتو شوعلە عەلی، هاوسەری بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و منداڵەکانتان و کەسوکار و خزمانی هاوسەری کۆچکردوتان دەکەین. خوای گەورە لە کۆچکردو خۆش ببێت و دڵنەوایی و تەندروستیش بە ئێوەی بەڕێز ببەخشێت.
إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ 


نێچیرڤان بارزانی 
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

--

قوباد تاڵەبانی

بەڕێز کاک نەوشیروان مستەفا
‌بەڕێزان خانەوادە تێكۆشه‌رەکەی خاتو شوعلە عەلی

 زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتو "شوعلە عەلی" مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه‌ و ماته‌مینیی خۆمان ئاڕاستەی به‌ڕێزتان ودۆست و ئازیزانی كۆچكردو دەكەین.

خوالێخۆشبو خاتو شوعلە سەرباری ئەوەی هاوژینی کەسایەتیەکی تێکۆشەر بو، خۆشی وەک پێشمەرگەیەکی دێرین شانبەشانی کاک نەوشیروان، لەشاخ و لەشار، ژیانی بۆ خەبات و تێکۆشان لە پێناو گەلی کوردستان تەرخان کردبو،  هەمیشە بەرزە هیوای ئەو  بەدی هێنانی مافە ڕەواکانی گه‌لی كوردستان بوە.

له‌په‌روه‌ردگاری مەزنمان داوایه‌ گیانی کۆچکردو به‌ به‌هه‌شتی بەرین شاد بكات، سه‌بوریی و دڵنه‌واییش به‌ هه‌مو لایه‌ك ببه‌خشێت و ئه‌وه‌ دوایین  ناخۆشیتان بێت.
إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ 

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆك وەزیران
--

عەلى باپیر
بسم الله الرحمن الرحیم كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ . وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ
برای به‌ڕێز و خۆشه‌ویست كاك نه‌وشێروان موسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ گۆڕان السلام علیكم ورحمه‌ الله .
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هاوسه‌ری به‌ڕێزت (شوعله‌ خان)، له‌ناخی دڵمه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی له‌جه‌نابت ‌و سه‌رجه‌م خانه‌واده ‌و خزم‌ و كه‌ستان ده‌كه‌م، له‌خوای میهره‌بان داواكارم ئه‌و خوشكه‌ شوڕشگێڕ و ماندونه‌ناسه‌ی به‌ به‌هشتی رازاوه‌ی خۆی شاد كردبێت‌ و سەبوریی ‌و ئارامییش به‌سه‌ر دڵ‌ و ده‌رونی جه‌نابت‌ و هه‌مولایه‌كدا بڕێژێ‌.
خوا به‌لوتف ‌و كه‌ڕه‌می خۆی هه‌مولایه‌كمان عاقیبه‌ت خێر بكات.
إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ 
برات 
عەلى باپیر

--
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین

به‌رێز جه‌نابی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا
السلام علیكم
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتو شوعله‌ی هاوسه‌ری به‌رێزتانه‌وه‌ له‌ ناخی دڵمانه‌وه‌ هاوخه‌می و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابتان و بنه‌ماڵه‌ و كه‌س و كاری به‌رێزتان و سه‌رجه‌م خزمان ئه‌كه‌م ..

له‌ خودای میهره‌بان داواكارم له‌ڕه‌حمه‌تی خۆش بێ و به‌به‌هه‌شتی به‌رین پاداشتی بداته‌وه‌ ..

بۆ جه‌نابت و بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزیشتان داوای سه‌لامه‌تی و سه‌بوری و سه‌ركه‌وتن ئه‌كه‌م.
كۆتایی خه‌متان بێ
انا لله وانا الیه راجعون

براتان 
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان

--

* ئارام شێخ محه‌مه‌د 
بروسكه‌ی‌ ماته‌مینی‌ ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ ژنه‌ تێكۆشه‌ری‌ گه‌له‌كه‌مان خاتو شوعله‌ علی‌:
به‌داخ و كه‌سه‌رێكی‌ قوڵه‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌، خوشكی‌ دو شه‌هیدی‌ قاره‌مان و هاوژینی‌ بیرمه‌ندی‌ سیاسی‌ و كوردایه‌تی‌، به‌رێز (نه‌وشیروان مسته‌فا)مان، پێگه‌یشت.
شوعله‌ خان، جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ كوردپه‌روه‌ری‌ شاری‌ سلێمانیه‌، له‌ زۆرینه‌ی‌ وێستگه‌ سه‌خته‌كانی‌ خه‌باتی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌تیدا ماندونه‌ناسانه‌، هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری‌ كاك نه‌وشیروان و برا شه‌هیده‌كانی‌ بوه‌.      
له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا، پرسه‌ و هاوخه‌می‌ خۆم ئاراسته‌ی‌ برای‌ گه‌وره‌مان كاك نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و خانه‌واده‌ به‌رێزه‌كه‌ی‌ و كه‌سوكار و سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی‌ خه‌باتی‌ ئازادی‌ و عه‌داله‌تخوازی‌ ده‌كه‌م و له‌خوای‌ گه‌وره‌ داواكارین به‌به‌هه‌شتی‌ به‌رینی‌ شادبكات.
إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ 

براتان 
ئارام شێخ محه‌مه‌د

--
* د. به‌رهه‌م ساڵح و د. سه‌رباخی هاوسه‌ری
گەورەی بەڕێز کاک نەوشیروان؛
کاکە نما و کاکە چیا، چرا خان 

زۆر بەداخین بۆ کۆچی دوایی شوعلە خانی پێشمەرگە و تێکۆشەر و پەرۆشی چاکەی خەڵک و خوشکی بەڕێز و خۆشەویستی ئێمە، خوای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و ئێوەش تەمەن درێژبن و بە یادگارە جوانەکان و میهرەبانی شوعلە خان خەمتان ئاسانتر بێت. 
بەرهەم و سەرباخ

--

* د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم 

به‌ڕێز (نه‌وشیروان مسته‌فا) رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌ خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتو (شوعله‌ عه‌لی)ی هاوسه‌ری به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
خاتو (شوعله عه‌لی)‌ هاوڕێی رۆژانی سه‌ختی خه‌باتی ئێوه‌ بو و له‌و رێبازه‌دا دو برای ئازیزی به‌ نیشتمان به‌خشی و مه‌ینه‌تی و نه‌هامه‌تی زۆری چه‌شت.
له‌ خوای مه‌زن نزا ده‌كه‌ین كۆچكردو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات و سه‌بوری ئێوه‌ی به‌ڕێزو خانه‌واده‌كه‌ی بداته‌وه‌.

د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم
پارێزگاری كه‌ركوك

--
* رێبوار تاڵەبانی 
بەڕێز/ كاك نەوشیروان مستەفا- رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
بەناوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ كۆچی دوایی خاتو (شوعلە عەلی) هاوسەری بەڕێزتان دەردەبڕین، هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادەكەتانین، لەخوا داواكارین سەبوری بەئێوە و خانەوادەكەتان ببەخشێت و جێگای كۆچكردو بەهەشتی بەرین بێت.
هەروەك ئومێد دەخوازین كۆچی دوایی خاتو شوعلە ببێتە دەرفەتێك بۆ یەكڕیزی و رێكخستنەوەی ماڵی كورد و كۆتاییهێنان بەكێشە و ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسیەكانی كوردستان.

دوبارە بەشداری خەمتانین
ئەندازیار رێبوار تاڵەبانی
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوەكالەت

--
* سه‌ردار قادر

به‌ڕێز/ نه‌وشیروان مسته‌فا
به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به‌هیواین ئه‌مه‌ دوایین خه‌متان بێت.

سه‌ردار قادر
ل. پارێزگاری سلێمانی

--

* عومه‌ر فه‌تاح 
برای بەڕێز/ كاك نەوشیروان
بەداخ ‌و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی خاتو (شوعلە عەلی) هاوسەری ژیانتانم پێگەیشت. 
لەناخەوە خەمبارو نیگەران بوم، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەرێز و كەسوكارە تێكۆشەرەكەتان دەكەم. 
خاتو شوعلە، جگە لەوەی هاوڕێى ژیان‌ و كاروانی سەختی خەباتتان بو، لەهەمان كاتیشدا لە خانەوادەیەكی تێكۆشەر و خاوەن قوربانی بو، ژنە تێكۆشەرێكی پشودرێژ و خۆراگر بو. 
هاوبەشی خەمتانم، هیوادارم ئەمە دواناخۆشیتان بێت ‌و رۆحی خاتو شوعلە-ش بۆ هەمیشە شادبێت.
برات
عومەر فەتاح
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی - یەكێتی نیشتمانی كوردستان

--
* محەمەد فەرەج ئەحمەد

بەڕێز کاک نەوشێروان مستەفا
سڵاو و رێزم..
بەبۆنەی کۆچی دوایی خێزانی بەڕێزتانەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاراستە دەکەم و داواکارم لە خوای گەورە کۆچکردو بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و سەبوری ئێوە و خانەوادەکەتان بدات .
إنا لله و إنا إلیه راجعون
براتان
محەمەد فەرەج ئەحمەد


--
* عه‌لی عه‌لاق 

الاخ الكریم سیادە الاستاژ نوشیروان مصگفی امین عام حركە التغییر الكردستانیە المحترم
اتقدم لكم باسمی ایات العزا‌و برحیل المرحومە السیدە حرمكم المبجلە سائلا المولی القدیر ان یغمرها بواسع رحمته ومغفرته ورچوانه وان یمڵا قلوبكم بالامن والسكینە ویرزقكم الصبر الجمیل
وانا لله وانا الیه راجعون
اخوكم النائب علی العلاق

--
* بێگه‌رد تاڵه‌بانی 
بەڕیز .. کاک نەوشیروان
بۆ کۆچی دوایی خاتو شوعلەی ھاوسەرتان و دایکی کاکە نما و کاکە چیا و چرا خان پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاراستە دەکه‌م و بە داخم بۆ لە دەستدانی خانمیکی شۆڕشگیڕ و ماندونەناس لە خەباتی رەوای گەلەکەماندا داوا لە خوای گەورە دەکەم بە بەھەشتی بە رینی شاد بکات و سە بوری و دڵنەوایش بە بەڕیزتان ببەخشێ.

بێگەرد تاڵەبانی

--
* ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول 

به‌ناوی‌ خوای‌ گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فا
به‌ڕێزان: كاك نما و كاك چیا
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی‌ زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆژنه‌ "شوعله‌ عه‌لی‌"م بیست، له‌ ناخه‌وه‌ دڵگران و خه‌مباری‌ كردم و هاوبه‌شی خه‌متانم، خاتو شوعله‌ له‌ماوه‌ی‌ ژیانی‌ خۆیدا هاوسه‌ر و هاوخه‌باتی‌ تۆ و دایكێكی‌ میهره‌بان بوه‌ و ژنێكی‌ ماندو و خه‌باتگێڕ بوه.
له‌ خانه‌واده‌یه‌كی‌ قاره‌مان و تێكۆشه‌ریش په‌روه‌رده‌ بوه‌، كۆچی دوایی به‌ڕێزیان هه‌مومانی‌ خه‌مبار كرد، هیواخوازم ئه‌مه‌ دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان بێ و خوای‌ گه‌وره‌ كۆچكرد و به‌به‌هه‌شتی‌ به‌رینی‌ خۆی شاد بكات.

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردن
--

* قادر عزیز 

بۆ به‌رێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فا 
زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی شوعله‌ خانی هاوسه‌ری به‌رێزتانمان پێگه‌شت، شوعله‌ خان جگه‌ له‌وه‌ی هاوسه‌ری به‌رێزتان و پێشمه‌رگه‌ی شاخ بو، له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد په‌روه‌ر و شه‌هید په‌روه‌ریش بو كه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌ خه‌باتی رزگاریخوازی كوردستان و شۆرشه‌كه‌ی چه‌ندین رۆڵه‌ی قاره‌مانی پێشكه‌ش به‌ گه‌له‌كه‌مان كردوه‌.
به‌و بۆنه‌یەوە،‌ پرسه‌ و هاوخه‌می خۆمان به‌ به‌رێزتان و بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌ی شوعله‌ خان راده‌گه‌یه‌نین و به‌شداری خه‌م و په‌ژاره‌تانین.

خوا چ خه‌می تر نه‌دات و ته‌مه‌نی درێژ بۆ به‌رێزتان.

قادر عزیز 
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی 
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان

--

* شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د 
یادت به‌خێر و رۆحت شاد، ژنه‌ ماندوه‌كه‌ی رۆژگاره‌ سه‌خته‌كان..
به‌ داخ و په‌ژاره‌یكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی شوعله‌ خانم بیست و به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و ماته‌مینی خۆم ئاراسته‌ی برای به‌رێزم كاك نه‌وشیروان و نما و چیا و چرا و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌ی كاك علی سه‌عید باوكی شوعله‌ خان و هه‌مو دۆست و ئازیزانیان ده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌مه‌ دوایین خه‌م و ناخۆشیان بێت.

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
به‌رپرسی‌ رێكخستنه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ 
یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ كوردستان

--

* لاهور شێخ جه‌نگی 

بۆ بەڕێز کاک نەوشیروان مستەفا
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتو (شوعلە عەلی) هاوسەری بەڕێزتانمان پێگەیشت، بۆیە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەس و کار و خانەوادەی خوالێخۆشبو دەکەم و هاوبەشی خەمتانم، خوالێخۆشبو هاوژینی رۆژانی سەخت و خەباتی ئێوە بو نەهامەتی و ناخۆشی زۆربینیوە، دو برای شەهیدی رێگای کوردایەتی بون.
لەیەزدانی مەزن دەخوازم دوا ناخۆشیتان بێت ورۆحی خوالێخۆشبوش شادبێت.

لاهور شێخ جه‌نگی
به‌رپرسی‌ ده‌زگای‌ پاراستن و زانیاری‌- زانیاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

--
* جه‌مال نه‌به‌ز - كه‌سایه‌تی

برای خۆشەویست کاکە نەوشیروان، بە بۆنەی کۆچیى دوایی شوعلەخانەوە، لە کانی دڵمەوە بەشداری خەمتم. 
زۆر باش دەزانم کە پڕبونەوەی جێی لە دەستدانی هاوژینێکی دڵسۆز و بەختکار یەکجار گرانە، لەگەڵ ئەمەشدا هیوام وایە مەزدای ئاهوڕا ئارامیی بە گیانت ببەخشێ و تەمەنی درێژی بۆ خۆت و نما و چرا و چیا بەجێهێشتبێ. 

برات
جەمال نەبەز

--

* ئه‌یاد ئه‌لسه‌ماوی - نوسه‌ر

--
* هاوسه‌رۆكانی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان(کەنەکە)
به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فا
به‌ڕێزان خانه‌واده‌‌ و كه‌سوكاری‌ شوعله‌ خانم
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی‌ زۆره‌وه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی‌ شوعله‌خان هاوسه‌ری‌ ئێوه‌مان بیست، هاوخه‌می‌ خۆمان راده‌گه‌یه‌نین ‌و ئومێده‌وارین به‌ هه‌بونی‌ خۆشه‌ویستانی‌ دیكه ‌‌و هاوڕێیانی‌ نزیك، سه‌بوریتان بێت ‌و باری‌ خه‌متان سوكتربێت، به‌و هیوایه‌ی‌ خۆتان ‌و خۆشه‌ویستانتان ته‌مه‌نتان درێژ بێت ‌و بێوه‌ی‌ بن.
به‌دڵنیاییه‌وه‌ شوعله‌ خانم ره‌وانی‌ شاد‌و به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت
هاوسه‌رۆكانی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌وه‌یی‌ كوردستان "ك،ن"ك"
نیلۆڤه‌ر كۆچ ‌و رێبوار ره‌شید

--
* سەعدی ئەحمەد پیرە 
به‌ڕێزان چراخان، كاك نه‌وشیروان، كاك نما ، كاك چیا 
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی شوعله‌ خان-م بیست شه‌ریكی خه‌می بنه‌ماڵه‌كه‌تانم شوعله‌ خان-م ناسی له‌كۆتایی هه‌شتاكان له‌گه‌ل نمای كوڕی بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ ڤیننا بون، نمونه‌ی ژن و دایكێكی دلسۆز بو زاهد و به‌ڕێز بو خوا سه‌بوری كاك نه‌وشیروان و مناڵه‌كانی و كه‌سوكاری بدات.

 سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره
 ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
 لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان

-- 
* سه‌لاح كوێخا
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بانه‌وه‌ 
بەڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فا و كه‌سوكاری بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبو شوعله‌خان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی مه‌رگی خاتو (شوعله‌) هاوژینی به‌ڕێزتانم بیست، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه ‌پرسه ‌و سه‌رەخۆشی خۆمانتان پێراده‌گه‌ینم و داواكارم له‌خوای گه‌وره، ‌كۆچكردو به‌ به‌هەشتی به‌رینی خۆی شادی بكات و ئۆقره‌یی و ئارامی به‌ئێوه‌و ته‌واوی كه‌سوكاره‌كه‌تان ببه‌خشێت.

سه‌لاح كوێخا ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان

-- 

* بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌ن حه‌مه‌ خانی قوله‌ 
بۆ برای گه‌وره‌مان كاك نه‌وشیروان 
به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی شوعله‌ عه‌لی ژنه‌ تێكۆشه‌ری خه‌باتی شاخ و شار و هاوسه‌ری به‌ڕیزتان، هاوخه‌می خۆمانتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ین و داوا له‌ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ین كۆچكردو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بوری جه‌نابت و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان بدات .

بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌ن حه‌مه‌ خانی قوله - چه‌مچه‌ماڵ

--

* سه‌رتیپ محمد ره‌شید به‌گ
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی بۆ به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ژنه‌ تێكۆشه‌ری كوردستان شوعله‌خان هاوسه‌رو هاوخه‌باتان پرسه ‌و سه‌ره‌خۆشیتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ین. دایكی نما و چیا و چرا یه‌كێك بوه‌ له‌ نمونه‌ی ژنه‌ ئازا و به‌شداربوه‌ راسته‌قینه‌كانی شۆڕشی رزگاریی كوردستان. 
وه‌ك عه‌شیره‌تی شه‌ره‌ف به‌یانی خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین، داواكارین جێگه‌ی شوعله‌ خان به‌هه‌شت بێت، كۆتا ناخۆشی خانه‌واده‌كه‌تان بێت.
ئێوه‌ش ته‌ندروست و ته‌مه‌ن درێژبن.
سه‌رتیپ محمد ره‌شید به‌گ، سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی شه‌ره‌ف به‌یانی 

-- 
* رێكخراوی ئاشتی جیهانيی
به‌ڕێز: كاك نه‌وشیروان مسته‌فا
به‌داخ و ئه‌سه‌فێكی گه‌وره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوای خاتو شوعله‌ خوشكی شه‌هید شوان و شه‌هید شێركۆ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ و پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتی رێكخستنی كوردساتندا  شه‌هید بون و دایكی میهره‌بانی رۆڵه‌كانتان خاتو چرا  كاك نما  كاك چیا مان پێ گه‌یشت
ئێمه‌ رۆڵ و پێگه‌و ژیانی پڕ خه‌باتی خاتو شوعله‌ عه‌لی به‌رز ئه‌نرخێنین له‌ پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشته‌وایی و ئارامی و خۆشبه‌ختی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌یدا و ماندوبونی جیگه‌ی سه‌ربه‌رزی ومه‌زنیه‌.
ئه‌و خانمێكی ساده‌ به‌ئه‌مه‌ك دڵسۆزی گه‌له‌كه‌ی بو هیوادارین سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان ئه‌م خه‌مه‌ گه‌وره‌یه‌ بكه‌نه‌ هه‌وینی ئاشته‌وایی و نزیك بونه‌وه‌و كۆتای هێنان به‌ گرژی و ئاڵۆزیه‌كان
له‌ كۆتاییدا له‌ ده‌ستدانی ژنێك و خانمێكی وه‌ك شوعله‌ عه‌لی جێگه‌ی داخه‌و داواكارین له‌ یه‌زدانی مه‌زن به‌هه‌شت بكاته‌ مه‌نزڵی و ئارامیش ببه‌خشێت به‌ هاوسه‌نگه‌ر و خانه‌واده ‌و گه‌له‌كه‌ی.

رێكخراوی ئاشتی جیهانیIO   لقی هه‌رێمی كوردستان 


--
* مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری
به‌رێزان/ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خانه‌واده‌ی خوالێخوشبو شوعله‌ عه‌لی
به‌ غه‌مێكی زۆره‌وه‌ هه‌والی كۆچی دوایی خاتو شوعله‌ عه‌لی هاوسه‌ری به‌رێزتانمان پێگه‌یشت، به‌ ناوی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی به‌رێزتان و منداله‌كان و گشت خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبو ده‌كه‌ین و به‌شداری غه‌متانین.
خودای گه‌وره‌ به‌به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات و دوایین غه‌متان بێت و هیوای ته‌ندروستی بۆ ئێوه‌ش ده‌خوازین و سه‌بوریش بۆ گشت خانه‌واده‌ی خوالێخوۆشبو
مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری

--
* چاكسازی سۆسیالیست 
به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فا / رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌ناوی (ناوه‌ندی باڵای چاكسازی سۆسیالیست ) پرسه‌و هاوخه‌می خۆمانتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین به‌ بۆنه‌ی كوچی دوایی هاوژینی به‌ڕێزتان خاتو شوعله‌ عه‌لی . 
داواكارین خودای گه‌وره‌ ئارامیتان پێببه‌خشێت و كۆچكردوش به‌به‌هه‌شتی خۆی شادبكات
هاوبه‌شی غه‌متانین

ناوه‌ندی باڵای / چاكسازی سۆسیالیست 

*******
به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان

بۆ كۆچی خاتوو(شوعله‌ عه‌لی) هاوسه‌ری به‌ڕێزتان هاوخه‌می وپرسه‌وماته‌مینیی خۆمان به‌جه‌نابت و جگه‌رگۆشه‌كانت و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان (شوان عه‌لی و شێركۆعه‌لی) ده‌گه‌یه‌نین.
خاتوو شوعله‌ نمونه‌ی ‌ژنێكی خه‌باتگێڕو كۆڵنه‌ده‌ری كوردبوو، كه‌ بوێرانه‌ و ماندونه‌ناسانه‌ تێكۆشاوه‌ له‌ پێناو ئازادی و دیموكراسی و مافی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان. ئه‌و مێژوویه‌كی زێڕین و پڕشانازی بۆ جێهێشتین‌ وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین و دووبراشه‌هید له‌ ڕیگای ڕزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مان.
له‌م كۆسته‌دا داواكارین خوای گه‌وره‌ سه‌برو ئارامی و خۆڕاگری ببه‌خشێت به‌ ئێوه‌و گشت خزمانتان و ئه‌مه‌ ببێته‌ دواناخۆشیتان . داواكارین خودا له‌ به‌هه‌شتدا جێگه‌ی كۆچكردوو بكاته‌وه‌.
" انا لله‌ و انا الله‌ راجعون "
 بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سمایل وه‌رتی
18/3/2017

************
پرسەنامە
 بەناوی دەستەی بەڕێوبەری ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆران لەفینلاندا و سەرجەم دەستەی بەڕێوبەری بازنەكان و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە فینلاندا، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی رێکخەری گشتی بزوتنەوەكەمان بەڕێز كاك (نەوشیروان موستەفا) دەكەین بەهۆی كۆچی دوایی هاوسەری  بەڕێزیان (شوعلە عەلی)، شوعلەخان هاوشانی كاك نەوشیروان لەشاخ پێشمەرگەبوە، خوای گەورە بەڕێزیان بە بەهەشتی بەرین شادبكات، هیوادارین  خوای گەورە سەبوری بەڕێز كاك نەوشیروان و هەرسێ مناڵەكەی و گشت خانەوادەكەیان بدات، هاوبەشی خەموپەژارەتانین.
هـەڵسوڕاوان و ئه ندامان و لایەنگرانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان لەهەركوێ هەن
‏أنا لله وأنا إلیه راجعون
ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە فینلاندا
١٧/٣/٢٠١٧
-----

جه‌عفه‌ر ئیمینكی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان 

به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی‌ زۆره‌وه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی‌ شوعله‌ خانی‌ هاوسه‌ری‌ به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان ئاراسته‌ی‌ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز و كه‌سوكاری‌ خوالێخۆشبو ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی‌ غه‌متانین، له‌خوای‌ گه‌وره‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌ خوالێخۆشبو به‌ به‌هه‌شتی‌ به‌رینی‌ خۆی‌ شاد بكات و سه‌بوری‌ و دڵنه‌وایی‌ به‌هه‌مو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون
 جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكی‌ 
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
18/3/2017
---------

ئه‌بو مه‌هدی‌ موهه‌ندیس جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌
بۆ تێكۆشه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا:
دڵگرانین به‌ كۆچی‌ دوایی هاوسه‌رتان خوالێخۆشبو شوعله‌ خان، خه‌باتی‌ ئه‌و له‌دژی‌ دیكتاتۆریه‌ت ‌و خۆڕاگرییان به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ خه‌باتی‌ شۆڕشگێڕانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ رژێمی‌ پۆلیسی‌، خوای‌ گه‌وره‌ كۆچكرد و بخاته‌ به‌ر ره‌حمه‌تی‌ خۆی ‌‌و ئارامی‌‌ و خۆگڕاگی‌ به‌ كه‌سوكاری‌ ببه‌خشێت.
ئەبومەهدی موهەندیس

---------

پرسەنامە
بسم الله الرحمن الرحیم
به ناوی خۆم و گشت خانەوادەی‌ نەقشبەندیەوه پرسەنامەی‌ خۆمان ئاراستەی‌ جەنابی‌ برای‌ بەڕێزمان كاك نەوشیروان موستەفا دەكەین. 
بەبۆنەی‌ كۆچی‌ دوایی‌ هاوژینی‌ كاك نەوشیروان و خوشكی‌ خوا لێخۆش بومان خوشكه شوعلە خانەوه، لەخوای‌ گەورە داواکارین خوشکی بەڕێزمان بەبەهەشتی بەرین شاد بکات، انشاالله.
تەمەنی درێژی بۆ کاک نەوشیروان و کەسوکاری بەجێهێشتبێت و دوا ناخۆشی خانەوادە بەڕێزەکەیان بێت و سەبوری کەسوکاری بداتەوە.
انالـله وانا الیه راجعون
براتان یادگار شێخ رەئوف شێخ عوسمان نەقشبەندی‌
نەرویج 
18/3/2017

---------

پرسه‌نامه‌
  هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ راپه‌ڕین و هه‌ردو (مه‌كۆی‌ پشده‌ر) و (مه‌كۆی‌ رانیه‌)  پرسه‌ و سه‌رەخۆشی خۆیان ئاراسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌ن به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوای‌ شوعله‌خانی‌ هاوسه‌ری‌  و له‌ یه‌زدان داواكارن ئه‌مه‌ دوا كۆسپ و دواناخۆشی بێت  و به‌به‌هه‌شتی‌ به‌رینی‌ شاد بكات 
مه‌كۆی‌ پشده‌ر – مه‌كۆی‌ ڕانیه‌ 
19-3-2017 
------------
پرسه‌نامه‌
به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی شوعله‌خان هاوسه‌ری‌ نه‌وشیروان مسته‌فا  بنه‌ماڵه‌ی‌ حاجی‌ عوسمانی‌ كڵاو سوران له‌ قه‌زای‌ رانیه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاڕاسته‌ی‌  نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌ن و داواكاران له‌ یه‌زدانی‌ مه‌زن شوعله‌خان به‌به‌هه‌شتی‌ به‌رین شاد بكات و ئه‌مه‌ دوا كۆسپ و دواناخۆشی‌ بێت.

بنه‌ماڵه‌ی‌ حاجی‌ عوسمانی‌ كڵاو سوران 
19-3-2017
-----------

هادی‌ عامری‌، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ رێكخراوی‌ به‌در 
به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ هاوسه‌ری‌ نه‌وشیروان مسته‌فا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ گه‌لی‌ كورد و به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌م، داواكارم له‌ خوای‌ گه‌وره‌ ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی‌ خۆی‌ بڕژێنێت به‌سه‌ر خوالێخۆشبودا و ئارامیش به‌ خوشك و برایانی‌ كورد ببه‌خشێت و قه‌ره‌بویان بكاته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ساته‌دا.
هادی‌ عامری‌
ئه‌مینداری‌ گشتی‌ رێكخراوی‌ به‌در
----------

عادل موراد سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان 
به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌‌و میهره‌بان
هاوڕێ و برای‌ خۆشه‌ویستم كاك نه‌وشیروان مسته‌فا
به‌داخ ‌و په‌ژاره‌یه‌كی‌ زۆره‌وه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ ناوه‌ختی‌ شوعله‌ عه‌لی‌ تێكۆشه‌ر و خوشكی‌ دو شه‌هیدی‌ رێگای‌ رزگاری‌ گه‌له‌كه‌مان و هاوسه‌ری‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كاك نه‌وشیروان مسته‌فامان پێگه‌یشت.
شوعله‌ خان سیمبوڵی‌ دیاری‌ ناو ژنانی‌ تێكۆشه‌ری‌ گه‌له‌كه‌مان بو كه‌ رۆڵ و شوێن ده‌ستی‌ له‌ خه‌باتی‌ شاخ و شانه‌ نهێنییه‌كانی‌ ناو شاری‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان زۆر به‌ دڵسۆزانه‌ جێبه‌جێ ده‌كرد، جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ كوردپه‌روه‌ری‌ شاری‌ سلێمانییه‌، له‌ زۆرینه‌ی‌ وێستگه‌ سه‌خته‌كانی‌ خه‌باتی‌ ماندونه‌ناسانه‌، هاوڕێ و هاوشانی‌ كاك نه‌وشیروان و برا شه‌هیده‌كانی‌ بوه‌، و توانی سێ نه‌وه‌ی‌ نوێ بۆ گه‌له‌كه‌مان پێبگه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌وانیش (نما و چیا و چران)ن.
لێره‌وه‌ هاوخه‌می‌ خۆم ئاڕاسته‌ی‌ هه‌ڤاڵ و برای‌ خۆشه‌ویستم كاك نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌ی‌ و كه‌سوكار و سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی‌ خه‌باتی‌ ئازادی‌ ده‌كه‌م و له‌ خوای‌ گه‌وره‌ داواكارین به‌ به‌هه‌شتی‌ به‌رینی‌ شادبكات.
براتان عادل موراد
17/3/2017
---------

باڵیۆز و كونسوڵی‌ به‌ریتانیا له‌عێراق ‌و هه‌رێم 

باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌ عێراق ‌و كونسوڵی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌رێم، بۆ كۆچی‌ دوایی‌ خاتو شوعله‌ پرسه‌ نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ‌و  بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌ن.
له‌په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، فرانك به‌یكه‌ر باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌عێراق ‌و ئه‌نگس مه‌كی‌ كونسوڵی‌ به‌ریتانیا له‌ هه‌رێم، بۆ كۆچی‌ دوایی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌، سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاڕاسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ‌و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرد.

-------

* ئاری‌ هه‌رسین ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان

* هه‌ڵۆ شێرکۆ بێکه‌س
* عمربابکر گردەشیخاڵی - موختاری گردەشیخاڵ و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان
* ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆران لە فینلاندا  
* عەزیز شێخانی - فینلەند
* بنەماڵەی حەسەن حەمە خانی قولە - چەمچەماڵ
* سامان گه‌رمیانی - ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
* ئه‌نجومه‌نه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات- ژوری ره‌وه‌ندی كوردی
* الفریق  فوئاد چه‌له‌بی 
* بیریڤان سەرهەنگ

* خالید دۆسكی‌ وه‌زیری‌ رۆشنبیری‌ هه‌رێم

19/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .