عه‌لی‌ باپیر: شوعله‌خان حه‌قی‌ له‌سه‌ر هه‌مو لایه‌ك هه‌یه‌
عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، به‌شداری‌ له‌ پرسه‌ی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی، هاوسەری نەوشیروان مستەفا‌ كرد ‌و له‌ لێدوانێكیدا  بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند: شوعله‌ خان ئافره‌تێك شۆڕشگێڕ بوه‌ ‌و حه‌قی‌ له‌سه‌ر هه‌مو لایه‌ك هه‌یه‌ ‌و میلـله‌ت قه‌رزاریی‌ ئه‌م جۆره‌ ژنانه‌یه‌.

هیوای خواست ئه‌م جۆره‌ بۆنه‌ كۆمه‌ڵایاتییانه‌ ببنه‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كۆتایی‌ هێنان به‌ لێكدابڕان ‌و بارگرژییه‌ سیاسیه‌كان ‌و لایه‌نه‌كان به‌ دڵێكی‌ پاكه‌وه‌ پێكه‌وه‌ دابنیشن ‌و چاره‌سه‌رێكی‌ ریشه‌یی‌ بۆ كێشه‌كان بدۆزنه‌وه‌.
19/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .