یان كۆبیچ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات
یان كۆبیچ نوێنه‌ری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عیراق پرسه‌ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:

به‌ڕێز : نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
به‌ داخ و په‌ژاره‌وه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی هاوسه‌ری‌ به‌ڕێزتان شوعله‌ عه‌لیم بیست له‌ (17)ی‌ ئازاردا، به‌ناوی‌ تیمی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ له‌ عیراق پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیم ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێزتان و خێزانه‌ ئازاكه‌تان ده‌كه‌م .. تكایه‌ پرسه‌ و سه‌رخۆشیمان قبوڵ بفه‌رمون.

یان كۆبیچ 
نوێنه‌ری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان

19/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .