مستەفا هیجری بروسكه‌یه‌ك بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌نێرێت
مسته‌فا هیجری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی خاتو شوعله‌ عه‌لی‌، بروسكه‌یه‌كی‌ ماته‌مینی‌ ئاڕاسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قی‌ بروسكه‌كه‌یه‌:

برای‌ به‌ڕێز/ كاك نه‌وشیروان مسته‌فا
له‌گه‌ڵ سڵاوێكی‌ تایبه‌تی‌ !

به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی خوشكی‌ به‌ڕێز خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ هاوسه‌ر و هاوژینی‌ به‌ڕێزتان، سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ ئێوه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ بنه‌ماڵه‌ و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌م و ئاواتی‌ ئه‌وه‌ ده‌خوازم ئه‌مه‌ دوایین خه‌می‌ به‌ڕێزتان و بنه‌ماڵه‌كه‌تان بێ.
روحی‌ خوالێخۆشبو خاتو شوعله‌ شاد بێ و خۆشمان به‌ شه‌ریكی‌ خه‌متان ده‌زانین.
له‌گه‌ڵ رێزمدا.

مسته‌فا هیجری‌ 
سكرتێری‌ گشتی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان ئێران

19/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .