رابه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ بروسكه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات
عیرفان عه‌بدولعه‌زیر رابه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ بروسكه‌یه‌كی‌ ماته‌مینی‌ ئاڕاسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قی‌ بروسكه‌كه‌یه‌:

بۆ/ به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فا
السلام علیكم و رحمه‌ الله‌ و بركاته‌
دڵگرانین به‌ كۆچی‌ دوایی خاتو شوعله‌ كه‌ ته‌مه‌نێك له‌ خۆشی‌ و ناخۆشییه‌كاندا هاوسه‌ر و هاوخه‌باتی‌ جه‌نابتان بوه‌، داواكارین له‌ خوای‌ گه‌وره‌ سه‌بوریتان پێ ببه‌خشێت.

عیرفان عه‌بدولعه‌زیز

19/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .