حیزبی‌ زه‌حمه‌تكێشان بروسكه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات
به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی خاتو شوعله‌ عه‌لی‌، ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ حیزبی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان بروسكه‌یه‌كی‌ ماته‌مینی‌ ئاڕاسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قی‌ بروسكه‌كه‌یه‌:

به‌ڕێز/ كاك نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
به‌ڕێزان/ كه‌سوكاری‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ كۆچكردو
سڵاوێكی‌ گه‌رم...
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی‌ زۆره‌وه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی خاتو شوعله‌ عه‌لی هاوسه‌ری‌ به‌ڕێزتانمان بیست، به‌ناوی‌ هه‌مو هاوڕێیانی‌ حیزبی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز و خانه‌واده‌ی‌ كۆچكردو ده‌كه‌ین، بێگومان له‌ده‌ستدانی‌ خاتو شوعله‌ وه‌ك تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ دێرین كه‌ هه‌مو ژیانی‌ له‌ناو خه‌بات و تێكۆشان بۆ گه‌له‌كه‌ی‌ به‌سه‌ر برد، خه‌مێكی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێوه‌ و بۆ هه‌مو تێكۆشه‌ران.
ئاواته‌خوازین ئه‌مه‌ دوا ناخۆشیتان بێت و یاد و یادگاری‌ كۆچكردوش هه‌ر به‌رز و زیندو بێت، دوباره‌ سه‌ره‌خۆشیمان په‌سه‌ند بكه‌ن و ئێوه‌ و خانه‌واده‌كه‌شتان هه‌ر سه‌رفراز بن.
له‌گه‌ڵ رێزماندا..
ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ حیزبی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان
17/3/2017
19/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .