سه‌ركونسوڵی‌ ئێران بروسكه‌یه‌ك بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌نێرێت
مورته‌زا عیبادی‌ سه‌ركونسوڵی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌ هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ بروسكه‌یه‌كی‌ ماته‌مینی‌ ئاڕاسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قی‌ بروسكه‌كه‌یه‌:

به‌ڕێز/ جه‌نابی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
سڵاو:
به‌وپه‌ڕه‌ی‌ دڵته‌نگییه‌وه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی هاوسه‌ری‌ به‌ڕێزتان خاتو شوعله‌مان بیست، پرسه‌نامه‌ی‌ خۆمان ئاڕاسته‌ی‌ جه‌نابتان ‌و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و له‌ خوداوه‌ندی‌ گه‌وره‌ داواكارین كۆچكردو پایه‌به‌رز بكات ‌و به‌خشنده‌یی خۆی‌ ببه‌خشێت، بۆ كه‌سوكاره‌كه‌شی‌ داوای‌ سه‌برو خۆڕاگری‌ ده‌كه‌ین.
انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون
مورته‌زا عیبادی‌ 
سه‌ركونسولی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران
19/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .