كونسوڵی‌ ئه‌ڵمانیا پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات
كونسوڵی‌ گشتی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێم به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لییه‌وه‌ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:

به‌ڕێز/ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان 
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی‌ زۆره‌وه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی‌ هاوژینی‌ به‌ڕێزتان، خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ سه‌عیدمان پێگه‌یشت. 
به‌م بۆنه‌ دڵته‌زێنه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان به‌ به‌ڕێزتان ده‌گه‌یه‌نین و گیانی‌ كۆچكردو شاد، سه‌بوری‌ بۆ ته‌واوی‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان.
تكایه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان قبوڵ بفه‌رمون.كریستۆفه‌ر بورگه‌ر
كونسوڵی‌ گشتی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ وه‌كاله‌ت
20/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .