فوئاد حسێن پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات
فوئاد حسێن سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و خانه‌واده‌ی‌  خوالێخۆشبو شوعله‌ عه‌لی‌ كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:

برای‌ به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فا
به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی‌ زۆره‌وه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ هاوسه‌ری‌ به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێزتان و ئه‌ندامانی‌ خانه‌واده ‌و خزم و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین، له‌خوای‌ گه‌وره‌ داواكارین خوالێخۆشبو بخاته‌ به‌ر ره‌حمه‌تی‌ خۆی‌ و جێگای‌ به‌هه‌شت بێت و سه‌بر و ئارامی‌ بداته‌ به‌ڕێزتان و دوایین ناخۆشی‌ خانه‌واده‌كه‌تان بێت، هیوای‌ سه‌لامه‌تی‌ وته‌مه‌ن درێژیتان بۆ ده‌خوازین.

 براتان 
فوئاد حسێن

20/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .