پرسه‌ی‌ خاتو شوعله‌ كۆتایی هات
دوای‌ سه‌دان پرسه‌نامه‌ ‌و په‌یامی‌ ماته‌مینی‌ بۆ نه‌وشروان مسته‌فا ‌و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و خێزان ‌و خانه‌واده‌كه‌ی‌K پرسه‌ی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ خێزانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ سلێمانی‌ كۆتایی هات و وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ په‌یامێكدا كه‌ سوپاسی هه‌مو ئه‌و سه‌ركرده‌ و به‌رپرس و هاوڵاتیانه‌ی كرد كه‌ به‌شداری پرسه‌كه‌یان كردوه.

دوای‌ سه‌دان پرسه‌نامه‌ ‌و په‌یامی‌ ماته‌مینی‌ بۆ نه‌وشروان مسته‌فا ‌و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و خێزان ‌و خانه‌واده‌كه‌ی‌ پرسه‌ی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ خێزانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، له‌ سلێمانی‌ كۆتایی هات جگه‌ له‌ به‌شداریی كردنی‌ نوێنه‌ری‌ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێم ‌و پێكهاته‌ جیاوازه‌كان، بۆ رێزگرتن له‌ كۆچی‌ دوای‌ خاتو شوعله‌، دوا دانیشتی‌ پرسه‌كه‌  له‌ ماڵی‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌ كۆتایی‌ پێهات.

دوای‌ دو رۆژ به‌رده‌وامی‌ له‌ پرسه ‌و ماته‌منی ‌و په‌یامی‌ هاوخه‌می‌ وهاوسۆزی‌ له‌لایه‌ن هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان‌ و نوێنه‌ر و باڵیۆزی‌ وڵاتان و سەرجه‌م‌ پێكهاته‌ جیاوازه‌كان، پرسه‌ی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ سه‌عید خێزانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆتایی هات. 

 ناوبانگی‌ خانه‌واده ‌و گه‌وره‌ی‌ كه‌سایه‌تیه‌كی‌ وه‌ك خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ به‌جۆرێكه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا كه‌ هه‌ر یه‌كه ‌و به‌جۆرێك باسی خه‌بات‌ و تێكۆشانی‌ خاتو شوعله‌ و بنه‌ماڵه‌و خێزانه‌كه‌ی‌ ده‌كرد و وه‌ك رێزێك له‌ كۆی دوایی خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ دوای‌ دو رۆژ له‌ پرسه‌كه‌ی‌ له‌مزگه‌وتی‌ ئه‌حمه‌د حاجی‌ عه‌لی‌ دوایه‌مین رێوره‌سمی‌ پرسه‌كه‌ی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ له‌ماڵی‌ كۆسره‌ ره‌سوڵ عه‌لی‌ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان كۆتایی‌ پێهات. 

ژنه‌ شۆرشگێڕ و تێكۆشه‌ر شوعله‌ عه‌لی سەعید رۆژی‌ (17)ی ئه‌م مانگه‌ به‌هۆی‌ نه‌خۆشیه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ (61) ساڵیدا له‌نه‌خۆشخانه‌یەكی‌ شاری سلێمانی‌ كۆچی دوایی كرد، خاتو شوعله‌ خاوه‌نی‌ دو برای‌ شه‌هیده‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و ساڵانه‌دا له‌دوای‌ هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فادا، بێ وچان و بێ ماندوبون بەشداریی لە خەباتی شار و شاخدا کردوە.

د.شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ په‌یامێكدا كه‌ به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی پرسه‌ی خاتو شوعله‌ پێشكه‌شی كرد سوپاسی هه‌مو ئه‌و سه‌ركرده‌ و به‌رپرس و هاوڵاتییانه‌ی كرد كه‌ به‌شداری پرسه‌كه‌یان كردوه‌.

وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشی :"به‌شداری حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌ زاخۆوه‌ تا خانه‌قین، به‌شێكه‌ له‌ خواستی خه‌ڵك و ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رباری ناكۆكییه‌كان، به‌ڵام له‌ ناخۆشیه‌كان هه‌مو ناكۆكییه‌كان وه‌لاوه‌ ده‌نێن و هاوكار و هاوده‌نگی یه‌كتر ده‌بن".



20/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .