سوپاسنامه‌یه‌ك له‌بنه‌ماڵه‌ی شوعله‌ عه‌لی سه‌عیده‌وه‌
سوپاسنامه‌یه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌ی "شوعله‌ عه‌لی سه‌عید" ه‌وه‌
 رۆژی (17/3/2017) شوعله‌خان ژنی ناوداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئێمه‌ به‌نه‌خۆشی له‌ سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
 مه‌رگی ئه‌و بۆ ئێمه‌كۆستێكی گه‌وره‌بو، ماڵ و مناڵ و خزمانی خه‌مبار و دڵته‌نگ كرد،  به‌ڵام به‌شداری و هاوخه‌می كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، له‌رێوڕه‌سمی ناشتنه‌وه‌ بۆ هاوبه‌شی له‌ هۆڵی پرسه‌كه‌یدا، به‌نامه‌ و په‌یوه‌ندی، به‌گشت ده‌نگ و ره‌نگه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌، خه‌م و ماته‌می ئێمه‌ی ره‌وانده‌وه،  دڵنیاشین سه‌بوری رۆحی كۆچكردوش بوه‌ و ئاسوده‌ی كردوه‌، چونكه‌ شوعله‌ ژنێك بو، بۆ خۆشه‌ویستی خه‌ڵك و خاكی نیشتمانه‌كه‌ی بو، هه‌رگیز چاوه‌ڕێی پاداشتی خه‌بات و خزمه‌تكردنی له‌كه‌س نه‌كرد، تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی له‌ چاوه‌ڕوانی كاری پێكه‌وه‌یی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ر و دڵسۆزه‌كانی كوردستانه‌كه‌یدا بو، هه‌مو خۆشییه‌كانی ژیانیشی وه‌ك مرۆڤێك به‌فیدای ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ كرد كه‌ له‌پێناویدا، دو برای شه‌هید بون و خۆشی تا رۆژی مردنی وه‌ك پێشمه‌رگه‌ خاكییه‌كه‌ی شاخ و شۆڕش، ژیا.

به‌م سوپاسنامه‌یه‌ش كه‌ ئاڕاسته‌ی هه‌مو ئه‌و خوشك و برایانه‌ی ده‌كه‌ین، له‌ حیزب و لایه‌نه‌سیاسییه‌كان، نوێنه‌ره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، رێكخراوه‌كان، باڵیۆز و كونسوڵگه‌رییه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه‌سایه‌تی ئاینی و هۆز و بنه‌ماڵه‌كان كۆتایی به‌پرسه‌كه‌مان دێنین.

 هه‌مو لایه‌ك له‌ ناخۆشی به‌دوربن

شۆڕش عه‌لی سه‌عید
له‌ جیاتی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردو
19/3/2017

20/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .