شۆڕش حاجی: به‌شداری فراوان له‌ پرسه‌كه‌دا به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ له‌ ناخۆشییه‌كاندا ناكۆكیه‌كان وه‌لا ده‌نێین


د.شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ په‌یامێكدا كه‌ به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی پرسه‌ی خاتوو شوعله‌ پێشكه‌شیكرد سوپاسی هه‌موو ئه‌و سه‌ركرده‌ به‌رپرس و هاوڵاتیانه‌ی كرد كه‌ به‌شداری پرسه‌كه‌یان كردووه‌.

وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشی به‌شداری حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌ زاخۆوه‌ تا خانه‌قین، به‌شێكه‌ له‌ خواستی خه‌ڵك وتیشی ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رباری ناكۆكییه‌كان به‌ڵام له‌ ناخۆشیه‌كان هه‌موو ناكۆكییه‌كان وه‌لاوه‌ ده‌نێن و هاوكار و هاوده‌نگی یه‌كتر ده‌بن.



.
20/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .