وۆرکشۆپێک بۆ هەڵسوڕاوانی ناوچە دابڕاوەکان رێکدەخرێت


لەچوارچێوەی پلانکاری ژوری پەیجوری بۆ بەهێزکردنی توانستی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان، رۆژی شەممە (١١ی ئازاری ٢٠١٧) لە هۆڵی کۆبونەوەکانی مەکۆی کەرکوکی بزوتنەوەی گۆڕان وۆرکشۆپێکی نیو رۆژەیان بۆ ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی سنوری مەکۆی کەرکوک و دوبز و دوزخورماتو رێکخست.
وۆرکشۆپەکە تایبەت بو بە (هونەری سەرکردایەتی و میتۆدەکانی پەیوەندیکردن بە هاوڵاتیان Leadership and Methods to Communicate with Citizens). تێێدا بە پشتبەستن بە سەرچاوە زانستیەکان و دیدگای تیۆرسێن و ئەزمونی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە مەشق و راهێنانی کادرانی پارتی سیاسیەکان؛ زانیاری پێویست دەربارەی ( هونەری سەرکردایەتی، توانا و لێهاتویی و کارامەییەکان، تیۆرەکانی سەرکردایەتی، بنەما و شێوازە باوەکانی سەرکردایەتی لەگەڵ رۆڵە ستراتیژییەکانی سەرکردایەتی) خرایە بەردەم هەڵسوڕاوانی مەکۆکان.
لە بەشی دوەمیش جەختکرایەوە سەر پرۆسەی (کۆمیونیکەیشن-گەیاندن) و چۆنیەتی پەیوەندیگرتنی هەڵسوڕاوان بە خەڵک و هاوڵاتیانی سنوری قەزاکانیان. هاوکات ئەرکە بنەڕەتیەکانی پارتی سیاسیی بەلەبەرچاوگرتنی سروشتی ژیانی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداربوان رونکرانەوە و دواین میتۆد و رێگاکانی پەیوەندیکردن بە هاوڵاتیان لەلایەن پارتە سیاسیە مۆدێرنەکان باس و شیکرانەوە.
لە بەشی سێیەم و پراکتیکی وۆرکشۆپەکەشدا، بەشداربوان دەربارەی چۆنیەتی خۆئامادەکردن بۆ هەڵمەتی پێشوەختی هەڵبژاردن و بە ئامانجگرتنی دەنگدەران و رێگاکانی قەناعەتپێکردنی خەڵکی بەشێوەیەکی کرداری بەرچاو ڕوون کران. هاوکاتیش بەشداربوان بەشدارییەکی کاریگەریان لەهەمبەر باسەکە نیشاندا.
20/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .