سیمینارێک بۆ هەڵسوڕاوانی کۆیە بەڕێوەدەچێت

لەچوارچێوەی پلانکاری ژوری پەیجوری بۆ بەهێزکردنی توانستی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان، رۆژی پێنج شەممە (١٦ی ئازاری ٢٠١٧) لە هۆڵی کۆبونەوەکانی مەکۆی کۆیەی بزوتنەوەی گۆڕان و زنجیرە سیمیناری (سەرکردایەتی و میتۆدەکانی گەیشتن بە هاوڵاتیان) بۆ هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازنی کۆیە و دەشتی کۆیە بەڕێوەچوو. سیمینارەکە تایبەت بو، بە (هونەری سەرکردایەتی و میتۆدەکانی پەیوەندیکردن بە هاوڵاتیان Leadership and Methods to Communicate with Citizens). تێێدا بە پشتبەستن بە سەرچاوە زانستیەکان و دیدگای تیۆرسێن و ئەزمونی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە مەشق و راهێنانی کادرانی پارتی سیاسیەکان؛ زانیاری پێویست دەربارەی ( هونەری سەرکردایەتی، توانا و لێهاتویی و کارامەییەکان، تیۆرەکانی سەرکردایەتی، بنەما و شێوازە باوەکانی سەرکردایەتی لەگەڵ رۆڵە ستراتیژییەکانی سەرکردایەتی) خرایە بەردەم هەڵسوڕاوانی مەکۆکان. لە بەشی دوەمیش جەختکرایەوە سەر پرۆسەی (کۆمیونیکەیشن-گەیاندن) و چۆنیەتی پەیوەندیگرتنی هەڵسوڕاوان بە خەڵک و هاوڵاتیانی سنوری قەزاکانیان. هاوکات ئەرکە بنەڕەتیەکانی پارتی سیاسیی بەلەبەرچاوگرتنی سروشتی ژیانی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداربوان رونکرانەوە و دواین میتۆد و رێگاکانی پەیوەندیکردن بە هاوڵاتیان لەلایەن پارتە سیاسیە مۆدێرنەکان باس و شیکرانەوە. لە میانەی پێشکەشکردنی بابەتەکەدا، بەشداربوان بەشدارییەکی سەرنجڕاکێشیان نیشاندا و ئامادەیی راپەڕاندنی ئەرکە رێکخراوەییەکانیان بۆ قۆناغی داهاتوی کاری سیاسیی دوپاتکردەوە.
20/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .