
پەیامی گۆڕان بە بۆنەی نەورۆزەوە

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه په‌یام و پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی كورد و نەتەوەکانی ناوچه‌كه و جیهان ده‌كات و هیواخوازە ئاهه‌نگه‌كانی به‌هاری ئه‌مساڵ به شادی به‌ڕێوه‌بچن و هانده‌رێكی به‌هێزبێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
په‌یام و پیرۆزبایی (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، پیرۆزبایی گه‌رم له گه‌لی كورد و ته‌واوی ئه‌و میلله‌ته جیاوازانه‌ی ناوچه‌كه و جیهان ده‌كه‌ین كه به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگی شادی و نوێ بونه‌وه ده‌گێڕن، یادی راپه‌ڕین و بۆ یه‌كه‌مجار رزگاركردنی شاری كه‌ركوك له نه‌ورۆزدا، ئێستاش خۆڕاگری پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ یاده‌كه گه‌وره‌تر و پیرۆزتر ده‌كه‌ن.
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیده‌كانمان، ئومێد ده‌كه‌ین ئاهه‌نگه‌كانی به‌هاری ئه‌مساڵمان به شادی به‌ڕێوه‌بچن و هانده‌رێكی به‌هێزیش بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
20/3/2017