کونسوڵی روسیا سەرەخۆشی لەنەوشیروان مستەفا دەکات
بۆ كۆچی‌ دوایی خاتو شوعله‌ عه‌لی‌، كونسوڵی‌ گشتی‌ روسیا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پرسه‌ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات،  ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:

به‌ڕێز: نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان

كونسوڵی‌ گشتی‌ روسیای‌ فیدراڵ له‌ هه‌ولێر به‌ بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی هاوسه‌ری‌ به‌ڕێزتان خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێزتان و ته‌واوی‌ خانه‌واده‌ و خزم و كه‌سوكاری‌  خوالێخۆشبو ده‌كات، خوای‌ گه‌وره‌ له‌م ساته‌ سه‌خته‌دا به‌ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز ته‌ندروستی‌ ببه‌خشێت.

 ڤیكتۆر سیماكۆڤ
كونسوڵی‌ گشتی‌ روسیا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

22/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .