حەیدەر عەبادی پرسەنامەیەک ئاراستەی نەوشیروان مستەفا دەکات
بۆ كۆچی‌ دوایی خاتو شوعله‌ عه‌لی‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌: 

به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان 
السلام علیكم و رحمه‌ الله و بركاته 

پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین به‌ بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی هاوسه‌ری‌ خوالێخۆشبوتان لەخوای‌ گه‌وره‌ داواكارین سه‌بوری‌ و ئارامیتان پێ ببه‌خشێت و ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی  فراوانی‌ خۆی‌ به‌سه‌ر خوالێخۆشبودا بڕژێنێت.

إنا لله و إنا الیه راجعون 
دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ 
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران

22/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .