هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ردانی‌ خانه‌واده‌ی‌ شوعله‌ عه‌لی‌ ده‌كات
بۆ گه‌یاندنی‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ‌و هاوخه‌می‌ بۆ كۆچی‌ دوایی خاتو شوعله‌ عه‌لی، خاتو هێرۆ ئیبراهم ئه‌حمه‌د سه‌ردانی‌ خانه‌واده‌ی‌ شوعله‌ عه‌لی‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ سێشەممە، خاتو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ‌و خاتو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ‌و محه‌مه‌د سابیر ‌و هه‌ڤاڵ خه‌جۆ به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌یاندنی‌ پرسه ‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان بۆ خێزان ‌و خانه‌واده‌ی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ هاوسه‌ری‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، سه‌ردانی‌ ماڵی‌ نه‌وشیروان مسته‌فایان كرد و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د تۆفێق ره‌حیم ‌و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ ‌و نما ‌و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا كوڕانی‌ خاتو شوعله‌ پێشوازیان لێكرا.

خاتو هێرۆ ئیبراهیم وێڕای‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی‌، شوعله‌ عه‌لی‌ به‌ ژنێكی‌ شۆڕشگێڕ و قاره‌مان وەسفکرد و وتی :"نمونه‌ی‌ ژنی‌ سه‌لار و خاوه‌ن خانه‌واده‌ و خێزانێك بوه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌مو قۆناغه‌كاندا قوربانیده‌ر بوه".

له‌به‌رامبه‌ردا نما نه‌وشیروان مسته‌فا سوپاسی خانه‌واده‌ی‌ شوعله‌ عه‌لی‌ گه‌یانده‌ خاتو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه‌ هه‌ر له‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ پرسه‌كه‌یانه‌وه‌ به‌ په‌رۆش بون و سوپاسی‌ به‌شداریی كردنی‌ هه‌ڤاڵانی‌ مه‌كته‌بی سیاسی ‌و سه‌ركردایه‌تی‌ و ته‌واوی‌ ئه‌ندامانی‌ دیکەی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانی‌ كوردستانی كرد له‌ پرسه‌ و مه‌راسیمی‌ ناشتنی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لیدا بەشدار بون.

22/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .