توێژه‌جیاوازه‌كان سه‌ردانی‌ خانه‌واده‌ی‌ شوعله‌ عه‌لی‌ ده‌كه‌ن
بۆ گه‌یاندنی‌ پرسه‌ و هاوخه‌میان، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌ و پیاوانی‌ ئاینی‌ ‌و توێژه‌ جیاجیاكان سه‌ردانی‌ خانه‌واده‌ی‌ شوعله‌ عه‌لیان كرد.

دوای‌ كۆتای‌ هاتنی‌ پرسه‌ی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی،‌ ژمارەیه‌كی‌ زۆر له‌ چین ‌و توێژه‌ جیاوازه‌كان له‌ په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی‌ و پیاوانی‌ ئاینی‌ ‌و شێخانی‌ ته‌رقه‌ت ‌و نوێنه‌ری‌ ژنان، له‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ خێزان ‌و خانه‌واده‌ی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لیان كرد پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ ‌و هاوخه‌می‌ خۆیان گه‌یانده‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی.

به‌شێكی‌ زۆر له‌و كه‌سانه‌ خاتو شوعله‌ عه‌لیان وه‌ك ژنێكی‌ شۆڕشگێڕ و هه‌ڵكه‌وتو‌ له‌ مێژو و خه‌باتی‌ قۆناغه‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌كه‌كانی‌ مێژو شۆڕشی‌ نوێی بزاڤی‌ رزگاریخوازی‌ گه‌لی‌ كورد له‌قه‌ڵه‌مدا و هیوایان خواست، كۆچی‌ خاتو شوعله‌ دواكۆسپ ‌و ناخۆشی‌ ئه‌و خانه‌واده‌ شۆڕشگێڕ و خه‌باتكاره‌بێت كه‌ هه‌میشه‌ قوربانی‌ بون و له‌ هه‌مو قۆناغه‌ جیاجیاكاندا به‌تایبه‌ت ژنێكی‌ وه‌ك خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ كه‌ رۆڵی‌ خۆی هه‌بوه‌ له‌خزمه‌تكردن ‌و دروستكردنی‌ مێژویه‌ك كه‌ له‌ دوای‌ خۆی‌ جێیهێشتوه‌.

23/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .