خانەوادەی خاتو شوعلە پێشوازیی لە نوێنەری وڵاتان و لایەنەکان دەکەن
بە مەبەستی گه‌یاندنی‌ پرسه ‌و هاوخه‌مییان ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌ری‌ وڵاتان‌ و لایه‌نەکان سه‌ردانی‌ خانه‌واده‌ی‌ شوعله‌ عه‌لی‌ ده‌كه‌ن .

به‌ ئاماده‌بونی‌ سه‌رۆك په‌رله‌مانی‌ كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستان و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، خانەوادەی خاتو شوعلە عەلی پێشوازییان‌ كرد له‌ عه‌بدولڕه‌حمان كلیب، یاریده‌ده‌ر و راوێژكاری‌ كونسوڵی‌ گشتی‌ كوه‌یت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆیان بۆ كۆچی‌ دوایی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ ده‌ربڕی‌ و هاوخه‌می‌ خۆیان بۆ خانه‌واده‌كه‌ی‌ دوپات كرده‌وه‌ .

هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بونی‌ هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنەوەی گۆڕان پیشوازی‌ كرا له‌ نوێنه‌ری‌ به‌شێك له‌ لایه‌نه‌کانی هه‌رێم و له‌ ناویاندا حاكم قادر حه‌مه‌ جان ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ نیشتمانی کوردستان، كه‌ بۆ پرسه ‌و ده‌ربڕینی‌ هاوخه‌می‌ سه‌ردانی‌ خانه‌واده‌ی‌ خاتو وشوعله‌ عه‌لی‌ كرد.

هەروەها خانه‌واده‌ی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ پێشوازییان كرد له‌ ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ مه‌كۆ و بازنه‌كانی‌ ناوچه‌کان.

24/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .